نوێترین

recent

12/08/2014

لیژنەی فتوا؛ شه‌ر له‌ دژی داعش جیهاده‌

وولات نێت |... 
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان فەتوای ئەوە دەردەكات كە شەركردن لە دژی داعش جیهادە وهەر پێشمەرگەیەكیش گیان لەدەست بدات شەهیدە.
مەلا محەمەد وەرتی سەرۆكی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان بەرۆژنامەی باسی راگەیاندووە: پارێزگاریكردن لەخاكی وڵات جیهادە.
وتیشی" بەفەرمی لێرەوە وەك لیژنەی فتوای هەرێمی كوردستان رایدەگەنین، شەڕكردن لە دژی داعش جیهادە وهەركەسێك بكوژرێت لەو شەڕەدا شەهیدە".
وەرتی ئاماژەی بەوەیشكردووە، داعش پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەو خاك و وڵات دەدات ، بۆیە هەر كەسێك بەرەنگاری ببێتەوە جیهادە، بەڵام بەو مەرجەی سنور نەبەزێنین وپارێزگاری لەخاك و ئاوی خۆمان بكەین ستەم لە خەڵكی تری بی دیفاع نەكەین و نەچینە خاكی خەڵكی ترەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085