نوێترین

recent

13/08/2014

داعش زیندانیه‌كانی جه‌له‌ولا ده‌گوازێته‌وه‌ له‌ترسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

به‌هۆی مه‌ترسیان له‌ هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، تیرۆرستانی داعش له‌ جه‌له‌ولا باره‌گای زیندانیه‌كانیان گواسته‌وه‌. 

فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ جه‌له‌ولا رايگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان زیندانیكردوه‌ كه‌له‌باره‌گایه‌كدابوون له‌ گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌پێی زانیارییه‌كان زیندانیه‌كانیان گواستۆته‌وه‌ بۆ باره‌گایه‌كی تر له‌ ناوچه‌ی تبج-ی نزیك جه‌له‌ولا.

وتیشی: ناوچه‌ی تبج دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی شۆڤێنین، تیرۆرستانی داعش له‌ترسی هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085