

وتیشی "بەداخەوە بەرپرسە سەربازیو ئەمنیو حیزبیەكان فێری كۆشكو پارەو خواردنی خۆش بوون، ئێستا تێكۆشانیان بیرچۆتەوە، بۆیە چۆكدادانو هەڵهاتنیان پێ ئاساییە".
قاسم شەشۆ، كە تەمەنی 61 ساڵە، یەكێكە لەسەرۆك عەشیرەتەكانی شەنگالو لەگوندی راشیدیەی بناری چیای شەنگال لەدایكبوە، لەیەكەم رۆژی كەوتنی شەنگالەوە هەتا ئێستا لەگەڵ ژمارەیەك گەنجی ئێزیدی شەڕی داعش دەكاتو بەتەنها لەو رۆژەوە چەندین هێرشی توندی داعشیەكانی تێكشكاندووە.
لەچاوپێكەوتنێكی ئاوێنەنیوزدا لەگەڵ قاسم شەشۆ كە ئەمڕۆ "سێشەممە" ئەنجامیداوە ناوبراو وردەكاری چیرۆكی یەكەم رۆژی كەوتنی شەنگال ئاشكرا دەكات.
ئەو ئێستا لەناوچەی شەرەفەدینی ناحیەی سنونێی بناری چیای شەنگال شەڕ دەكات دەڵێت "هەرگیز چاوەڕوانی شكستێكی ئاوا گەورە نەبووین، كە بەرپرسەكان هەڵبێنو پێشمەرگە لەدوای خۆیان جێبهێڵن، ئاخر ئەو ژمارە زۆرەی پێشمەرگەی كوردستان لەوێ بوون بەشی بەرگری هەموو كوردستانیان دەكرد، نەك تەنها شەنگال، بەڵام بەداخەوە نیو ملیۆن كوردی ئێزیدییان تەسلیم بەداعش كرد، كە هەمووتان ئەنجامەكەیتان لەبەرچاوە".
لەبارەی ئەو فەرماندەو بەرپرسە ئەمنیانەی شەنگالیان جێهێشتو هەڵهاتن، شەشۆ ئاشكرای دەكات، لەگەڵ هەندێكیاندا لەرۆژی كەوتنی شەنگال قسەم كرد پێیانوتم "هەقی خۆتە بڕۆ حەیامان بەرە".
شەشۆ ئاماژە بەوە دەدات كە سەركردایەتی كورد هەمیشە وتویانە كەركوك دڵی كوردستانەو شەنگال شەرەفی كوردستانە، "بەداخەوە شەرەفیان تەسلیم بەداعش كرد".
بەرپرسە سەرەكیەكانی ئەو رۆژە بریتی بوون لە " لیوا سهعید كسێی، بهرپرسی هێزهكانی پێشمهرگه، شهوكهت، بهرپرسی ئاسایشی شهنگال.
محهمهد كۆچهر، بهرپرسی پاراستن.سهربهست باپیر، بهرپرسی لقی 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان".
لەئێستادا قاسم شەشۆو گەنجە ئێزیدیەكان بەردەوامن لەبەرەنگاربونەوەی داعش لەپێناو پاراستنی مەزارگەی شەرەفەدینو ئەو هاوڵاتیە ئێزیدیانەی لەناوچەكەدا ماونەتەوە، شەشۆ كەدەیان كەسی خێزانەكەی خۆی، لەناویاندا خوشكی خۆی، دەڵێت "هەر بەتەنها شەڕمان كردوەو تائێستا 6 هێرشی گەورەی داعشمان تێكشكاندوەو چەندین چەكدارمان لێ كوشتونو چەند هامەرێكمان شكاندووە بێ ئەوەی هیچ هاوكارییەكی پێشمەرگەمان پێبگات".
ئاوێنەنیوز لەبەر هەندێك ئیعتیباراتی ئەمنی ژمارەی چەكدارانی شەشۆ ئاشكرا ناكات.
لەدرێژەی ئەم چاوپێكەوتنەدا ئەم كارگێرەی لقی 17 پارتی دیموكراتی كوردستان لەشەنگال دەڵێت "تائێستا دەیان هەزار كەس بەبرسێتی لەسەر چیای شەنگال ماون، هەندێك هێزی پێشمەرگە لەلایەكو شەرەڤانانی پەكەكەو هەپەگە لەلایەكی ترەوە لەهەوڵی كردنەوەی رێگایەكی پارێزراوترن بۆ ئەو خەڵكە سڤیلە تا لەمەرگ رزگارییان بێت بەرەو رۆژئاوای كوردستان"..
سهبارهت به ئاستی بهرگریكردنیانو چۆنیهتی دابینكردنی چهكو تهقهمهنی لهرۆژانی شهڕهكاندا قاسم شهشۆ وتی "بڕێك چهكو تهقهمهنیمان لهكاتی تێشكاندنی هێرشهكانی داعشدا دهستكهوتووه، چونكه چهندین جار هێرشیان بۆ دههێناین، ههموو هێرشهكانیان لەلایەن گەنجانی ئێزیدیەوە تێكشكان".
ئەوەی لەئێستادا شەشۆ دەیەوێت "چەكو تەقەمەنیە، بەتایبەت دۆشكەو لەلایەكی تریشەوە دەمانەوێت ئاوێنەنیوز، دەنگمان بگەیەنێتە نەتەوەیەكگرتوەكانو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەهاناوە چونی ئاوارەكان".
ئەم پیاوە 61 ساڵە، كە بارودۆخەكە كردویەتی بە سەركردەیەكی سەربازی لەیەكێك لەگرنگترین بەرەكانی شەڕی داعشدا، ئاشكرای دەكات بەدرێژایی 10 رۆژ لەگەڵ كۆمەڵێك چەكداری گەنجی ئێزیدیدا شەڕێكی سەركەوتوانەی مانو نەمانی داعش دەكەن، تاكو ئێستا "نەسەرۆكی هەرێم نەسەرۆكی حكومەت، نە جێگرەكانیان، پەیوەندییان پێوە نەكردووین، تەنها چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان نەبێت".
شەشۆ هاوشێوەی سەرچاوەكانی تری هەواڵ چەندین چیرۆكی دەستدرێژی كردنە سەر ئافرەتانی كوردی ئیئێزیدی لەلایە كە گێرانەوەیان ویژدانی مرۆڤایەتی دەهەژێنێت.
شەشۆ دەڵێت "یان شهنگال ئازاد دهكهین یان لێردا دهمرین لهپێناو پاراستنی كوردستانو شهرهفی خۆمان".
ئاوێنه
ئاوێنه