لەوانەیە بە خوێندنەوەی مانشێتی ئەم هەواڵە بیرت بۆ ئایفۆن یان سامسۆنگ گالاكسیەكان بچێت بەڵام لە ڕاستیدا مۆبایلی نوكیای 1100 خاوەنی نازناوی پڕفرۆشترین مۆبایلی جیهانە كە تەنها مۆبایلێكی سادەیە.
بەگوێرەی هەواڵێكی پێگەی فۆن ئەرینا مۆبایلی نۆكیای 1100 بە پڕ فرۆشترین مۆبایلی جیهان دادەنرێتو 250 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە بەمەش بە بەربڵاوترین مۆبایلی جیهان دادەنرێت.
لە تایبەتمەندیەكانی نۆكیای 1100 شاشەیەكی بچوكە بە ڕوونی 96 x 65 پیكسڵ و شاشەكە تەنها جێگەی 4 نێوەدێر نوسینی تێدا دەبێتەوەو دوو یاری تێدایە كە یەكێكیان یاری مارێكە زۆر ناسراوە،جگە لەوانە هیچ تایبەتمەندیەكی وەك تۆڕگەڕ (Web Browser) كامێراو وای فای و GPS و تایبەمەندیە باوەكانی ئێستای تێدا نیەو تەنها بەكاردێت بۆ پەیوەندی تەلەفۆنیو ناردنی كورتە نامە.
هۆكاری زۆر بەربڵاوی ئەم مۆبایلە دەگەڕێتەوە بۆ هەرزانی نرخیو سەركەوتی لە بەكارهێنانیدا.
لە مۆبایلە زۆر بەربڵاوەكانی دیكە لە جیهاندا مۆبایلی هۆشمەندی ئایفۆن 5Sە كە 100 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوەو سامسۆنگ گالاكسی ئێس 5 یەكێكی دیكەیە لە مۆبایلە زۆر بەربڵاوەكانو تا ناوەڕاستی 2013 زیاتر لە 50 ملیۆنی لێفرۆشرابوو ئەو ژماریەش بەردەوام لە زیادبووندایە.