

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە سۆمەریەنیوزی ڕاگەیاندوە" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێك لەشەقامی 13 لەناوچەی بەیاع لە ڕۆژئاوای بەغداد تەقیوەتەوە بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە هەشت كەسی تریش برینداربون"
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە" دوای تەقینەوەكە هیزە ئەمنیەكان چونەتە شوێنی تەقینەوەكە و لێكۆڵینەوەیان لەرووداوەكە دەستپێكردوە بریندارەكانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كردوە"