

دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان، ھێڵی گەرمی داناوە بۆ گەیاندنی ھەواڵ و سکاڵای ئەو ھاوڵاتیانەی دەیانەوێت دەستەکە ئاگادار بکەنەوە، لە بوونی گەندەڵی و کەمتەرخەمی لە دامودەزگاکانی حکومەتدا، ھاوڵاتیانیش دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن، کە لەلایەن دستەکەوە دیاریکراوە.
لەوبارەیەوە حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان، بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند: دوو ژمارە تەلەفۆنی ئاسیا سێڵ و کۆرەک تلیکۆم و ئیمەیلێک دانراوە بۆ ئەوانەی دەتوانن لە گەندەڵی و کەموکورتی ئاگادارمان بکەنەو ، یاخود ھاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ سەردانی بارەگای دەستە بکەن، بۆ ئەوەی زۆرترین ھەلیان بۆ بڕەخسێت کە سکاڵاکانیان لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی لە ھەر دامودەزگایەکی حکومەتی ھەرێم، بگەیەننە دەستەی دەستپاکی.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، ئاشکراشی کرد، ھەر ھاوڵاتیەک نەیەوێت ناسنامەی خۆی ئاشکرا بکات، ناسنامەکەی بەنھێنی دەپارێزرێت و دەستەکە لەرێگەی لێکۆڵەرانی، بەدواداچون بۆ ئەو سکاڵایانە دەکات.