نوێترین

recent

17/07/2014

فەرماندەیەکی مارێنزی ئەمریکا ھۆکاری سەرکەوتنەکانی داعش ئاشکرا دەکات

فەرماندەی ھێزەکانی مارێنزی ئەمریکا ھۆکاری دەست بەسەرا گرتنی چەند ناوچەیەکی عیراق لەلایەن داعشەوە بۆ کشانەوەی تەواوی ھێزەکانی ئەمەریکا دەگەرێنێتەوە.
جەنەراڵ جیمس ئەموس فەرماندەی ھێزەکانی مارێنزی ئەمریکا رایگەیاند: ھۆکاری دەست بەسەردا گرتنی گروپە چەکدارەکان بەسەر چەند ناوچەیەکی فراوانی عیراقدا، بەھۆی بڕیاری کشانەوەی تەواوەتی ھێزەکانەوە بووە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە، رونیشکردەوە پەراوێزخستنی سوننەکان لەلایەن مالکی-یەوە وایکرد ئەو پێکھاتەیە لە داعش نزیک ببنەوە.

ئەموس وتیشی: پاشەکشەکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ ھاندەرێک بوو بۆ مالیکی تا زیاتر دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرێت و کار بۆ دوورخستنەوەی عەرەبە سوننەکان بکات.
ئەو جەنەراڵە ئەمەریکیە نیگەرانی خۆشی خستەروو لەوەی کە لەئێستادا پارێزگای موسل بەو شێوەیە دەبینێت دەلێت ھێزەکانیان کاتی خۆی قوربانییەکی زۆریان پێشکەش کرد تا توانییان ئەو پارێزگایە لە توندڕەوەکان پاکبکەنەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085