وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاندووه به‌هۆی پڕبوونی ئه‌مبارگۆکانی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا وه‌ستێنراوه.
سایتی میللییه‌تی تورکی بڵاویکردووه‌ته‌وه تانه‌ر یڵدیز وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاندووه که به‌هۆی پڕبوونی ئه‌مبارگۆکانی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهان هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا وه‌ستێندراوه ، تانه‌ر ێلدیزهۆکاری وه‌ستاندنه‌که‌شی گه‌ڕاندووته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مبارگۆکانی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا پڕبووه.
تانه‌ر یڵدیز ڕاشیگه‌یاندووه که چاوه‌روان ده‌کرێت له دوو سێ ڕۆژی داهاتوودا جارێکی تر هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا ده‌ستپێبکاته‌وه ، ده‌شڵێت خۆم ڕۆژی شه‌ممه سه‌ردانی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌که‌م .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه به‌شی داهاتی نه‌وتی نێردراوی هه‌رێمی کوردستان به پێی ئه‌وه ده‌بێت که له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون و هه‌رێمی کوردستان ته‌نها له %17 و حکومه‌تی ناوه‌ندیش %83 ده‌بات.
ده‌شلێت له دواین سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌فده‌که‌یدا داوای زیادکردنی ناردنی به‌نزینیان له تورکیا دووباره‌کردووه‌ته‌وه به‌ڵام تورکیا ده‌ڵێت ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل ته‌نها گرفتی به‌رده‌میانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌روازه‌که پێویستی به فراوانکردنه .