نوێترین

recent

16/07/2014

تنازولە کە ی پارتی بۆگوران بوچی ؟

ئیسماعیل گه‌ڵاڵی

‌لەچەند ڕۆژی ڕابردودا پارتی کاندیدی خۆی بەفەرمی بۆ پۆستی جێگری دوهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایکردبۆوە بەڵام لەسەرداوای بزوتنەوەی گۆڕان زۆربەڕاحەت ودڵفراوانی وبێ گرێوگۆڵ وکێشەوبێشە تنازولی بۆبزوتنەوەی گۆڕان کرد کەلەڕابردودا هەڵوێستی وانەبینراوە نەلەپارتی ونەلەهێزەکانی تریش کەبەباوەڕی من ئەم هۆکارانە کاریگەریان هەبوە لەسەر بڕیارەکەی پارتی :
‌١-پارتی خۆی ئەم پۆستەوتەواوی پۆستەکانی تری بەغدای بەلاوە زۆر گرنگ نین وهەمیشەکارلەسەرکوردستان دەکات پێگەوئایندەی سیاسی خۆی تیایدابەهێزدەکات
‌٢-ئەیەوێت بۆڵەبۆڵی گۆڕان ببڕێت لەسەر پۆستەکانی هه ردوپارێزگای هەولێرودهۆک
‌٣-نایەوێت بچوکترین درزوکەلێن بکەوێتە نێون خۆی وگۆڕان لەم بارودۆخە ناسکەدا کەقۆناغی ساغ بونەوەی سیاسەتی نەوت وململانێکانی لەگەڵ بەغداو ململانێ وسەپاندنی هەژمونی خۆی بەسەر کوردانی ڕۆژئاواودایە ،له ئيستادا گوران گه وره ترين پارسه نگ وهاوسه نگى راگرتوه بو پارتى له ناوه وه و ده ره وه ى هه ريم .
‌بەکورتی پارتی پييان وایە ساڵی دوهەزاروچواردە ساڵی زامنكردن وسه پاندنى هه ژمونى هه تاهه تاي خويانه به سه ر كوردستاندا وەک خۆیان زۆر بەڕاشکاوانە وتویانە تەنها ساڵی دوهەزاروچواردە پێویستیان بەیەکێتی وگۆڕانە وبه س
Picsart-24-02-23-21-31-09-085