نوێترین

recent

16/07/2014

پیاوێک لە بنەسڵاوە ژنەکەی بە بەنزین دەسوتێنێ

لە قەزانی بنەسلڵاوە سەر بە پارێزگای ھەولێر بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان ژن و مێردێک، پیاوەکە ژنەکەی خۆی بە بەنزین دەسووتێنێت و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر گیان لەدەستدەدات.
 
قارەمان حسێن باوکی ژنە سووتاوەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند دوای ئەوەی کچەکە و زاواکەی چەند جارێک کێشەیان دەبێت بەڵام ئاشت دەبنەوە دواجار لەسەر دەمەقاڵێیان بۆ کڕینی خانوو و زێر، کێشە دەکەێتەوە نێوانیان، ڕۆژی 6.7.2014 لە دادگای ھەولێر بڕیار بووە مێردی کچەکەی بەڵێننامە پربکاتەوە بۆ ئەوەی داخوازی خێزانەکەی جێبەجێ بکات بەڵام پێشتر ھەڕەشەی لێکردووە ئەگەر بڕواتە دادگا بەماڵەکەوە دەیسووتێنێت’.
باوکی کچەکە بە ھەنسک و گریانەوە تەمەن و ناوی کچەکەی ئاشکرا کرد و گوتی ’کچەکەم ناوی شۆخانە و تەمەنی 28ساڵ بوو بەردەوام کێشەیان ھەبوو کە 4 جاریش جیا بوونه‌تەوە بەڵام زاواکەی  پەشیمان بووەتەوە و لە رێگەی کەسوکارەکەیەوە کچەکەی بردووەتەوە لای خۆی و دواجار سوتاندی’.
داواش لە سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت و پەرلەمان و رێکخراوەکان دەکات ’رێگە نەدەن کەیسی کچەکەیان پشتگوێ بخرێت و حکومەتیش کار بکات بۆ کەمکردنەوەی توندو تیژی دژی ئافەرتان لە کوردستان’.
 
سەبیحە حسێن دایکی شۆخان گوتی ’پێش چەند خولەکێک لە سوتاندنی کچەکەم، پێوەندی پێوە کردم و داوای کردبوو بەھانایەوە بچم و پێی گوتم کە مێردەکەی بەنزینی پێدا کردووەو دەیسوتێنێت بەڵام پێش گەیشتن بە بەشۆخان ئاگر سەراپای جەستەی دەسوتێنیت’ گوتیشی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر پێش گیان لە دەستدانی 3جار پێی گوتم مێردەکەم سوتاندمی’.
بەپێ زانیارییەکانی (باسنیوز) مێردی کچەکە بەھۆی ڕژانی بەنزین بە جەستەیدا بەسوکی سوتاوە و ئێستە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوایەو لە ژێر چاودێری پزیشکدایە’.
بۆ ئەم مەبەستە (باسنیوز) پێوەندەی بە بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی نەھێشتنی توندوتیژی ئافەرتانی ھەولێر و ھەرێمەوە کرد بەڵام وەڵامی پێوەندیەکە نەدرایەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085