
هه‌رچه‌نده ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه په‌رله‌مانتارانی عیراق، بڕێكی زۆر پاره‌یان وه‌رگرتووه كه به‌شێكی مووچه‌یه و به‌شه‌كه‌ی تریش بۆ كڕینی ناو ماڵه و ئۆتۆمبیله، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی كورد ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، كه تائێستا یه‌ك دیناریان وه‌رنه‌گرتووه و مووچه‌شیان له‌م مانگه‌وه بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان وتویه‌تی، ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه باس له وه‌رگرتنی بڕێكی زۆر پاره ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله نوێیه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، كه له سه‌ر داوای خۆی ناوی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، وتویه‌تی :" ئێمه هه‌موومان ژماره حسابی بانكیمان كردووه‌ته‌وه، چونكه سیستمی مووچه وه‌رگرتن به‌و شێوه‌یه ده‌بێت، بڕیاریشه له 1ی ته‌مووزی 2014ه‌وه مووچه‌مان بۆ ئه‌ژمار بكرێت".
ته‌ئكیدیشكردۆته‌وه، كه تائێستا یه‌ك دیناریان وه‌رنه‌گرتووه، وتیشی :" به‌پێی سیستمی مووچه، مانگانه له دوای 25 مانگه‌وه مووچه‌ی په‌رله‌مانتار ده‌درێت، كه تائێستا ته‌ئكد نه‌بووه‌ته‌وه به ته‌واوه‌تی چه‌ند وه‌رده‌گرین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه به‌لای ئه‌وه‌وه مووچه گرنگ نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی وه‌ریده‌گرن مافی خۆیانه و به‌پێی یاسا رێكخراوه، وتیشی :" په‌رله‌مانتار كه مووچه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و ره‌نگه پاره‌یه‌كی زۆر بێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌رجییه‌كی زۆری هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مانتاره كورده‌كان، چونكه ده‌بێت سه‌فه‌ر به فڕۆكه بكه‌ن، چێشتخانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیش نرخی خواردنیان چه‌ند قاتێك له خواردنی شوێنانی تر زیاتره".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك بڕی نزیكه‌ی 60 هه‌زار دۆلاری پێبدرێت، كه 10 هه‌زاری بۆ ناوماڵه‌یه و 50 هه‌زاریش بۆ كڕینی ئۆتۆمبیل.
خه‌ندان، ئه‌وه‌شی زانیوه، كه كوتله‌ی گۆڕان به‌نیازن، ئه‌و 50 هه‌زاردۆلاره‌ی پێیان ده‌درێت بۆ كڕینی ئۆتۆمبیل، بیده‌ن به بزووتنه‌وه‌كه.