نوێترین

recent

14/07/2014

باوكێكی خاوەن سێ منداڵ، خۆی كوشت

بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رادەگەێنێت، ئەمشەو كەسێك كە خێزاندارە بە فیشەكێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە كە سێ منداڵی هەیە.

رائید كاروان عەبدولكەریم بەرێوبەری راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە خەندانی راگەیاند"ئێوارەی ئەمرۆ لە كاتژمێر 9:30 ئاگادار كرایینەوە كە لە گوندی حەمزە كوێر سەربە ناحییەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە رووداوێكی خۆكوشتن ئاگادار كرایینەوە."

وتیشی" پاش گەیشیتمان بۆ شوێنی رووداوەكە بۆمان دەركەوت كەسێك بەناوی(ف.ع.ر) لە دایبكووی 1991ەو شۆفێری تاكسیە، بە دەمانچەیەك لە جۆری(توركی) فیشەكێكی بە دڵیەوە ناوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

ئاماژەشی بەوەكرد كە، دوای رووداوەكەش تەرمەكە رەوانەی نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر كراوە، ئەو كەسەی خۆی كوشتووە خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.

بە پێی وتەی بەرپرسەكەی پۆلیس، لە لێكۆڵینەوە سەرەتایەكاندا دەركەوتووە كە پەیوەندی بۆ برایەكی كردووە و پێی وتووە" چیتر بەرگەی ئەم ژیانە ناگرم و ئاگات لە منداڵەكانم بێت."براكەشی لە دوای ئەو وتەیەوە تەنها گوێی لە دەنگی تەقە بووە و هیچی تر.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085