

سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیسویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە خەندانی راگەیاند" چوار كەس لەكاتی ئەنجامدانی تەقینەوەیەك لەناو بازاڕی قەرەتەپە، بریندار بوون و دواتر كەوتوونەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە."
وتیشی" یەكێك لەو چوار كەسە كە ئێستا بریندارە هاوڵاتیەكی بەنگلادیشیە و یەكێكە لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەیەكی قەرەتەپە ."
پێشتر، محه‌ممه‌د حاجی عومه‌ر، به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به خه‌ندان_ی راگه‌یاند :" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌سێكی خۆكوژ به ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگری جۆری كه‌یا 2 ته‌نی خۆی به باره‌گای فه‌وجی یه‌كی لیوای 136ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه له ناو قوتابخانه‌ی گوندی تاترانن، ته‌قانده‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه، پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه خه‌ڵكی ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای كه‌لاره شه‌هید بووه‌و 10 پێشمه‌رگه‌ی دیكه بریندارن.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هاوكات ئۆتۆمبیلێكی تر له ناو بازاڕی قه‌ره‌ته‌په ته‌قییه‌وه، به‌ڵام ته‌نها چوار كه‌س برینداربوون، كه دووانیان سه‌رنشینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ن و گومان ده‌كرێت، ئۆتۆمبیله‌كه بۆ ته‌قاندنه‌وه ئاماده كرابێـ و به هه‌ڵه به خۆیاندا ته‌قیبێته‌وه، وتیشی :" سه‌رنشینه‌كانی ناو ئۆتۆمبیله‌كه خه‌ڵكی شاره‌بانن و تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌ش له پارێزگای ئه‌نبار تۆماركراوه، بۆیه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ئه‌و سه‌رنشینانه ده‌ستگیركراون".