نوێترین

recent

18/07/2014

قوباد تاله‌بانی : به‌لێ سبه‌ی تاله‌بانی دێته‌وه‌

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەری(پیوكەی میدیا) كە زمان حاڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، سەرۆك جەلال تاڵەبانی سبەینێ 19-7-2014 دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.


نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ18-7-2014، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی باشبوونی ته‌ندروستیه‌وه‌، سه‌رۆك مام جه‌لال سبه‌ینێ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌، ده‌گاته‌وه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كه‌ین.

دوابه‌دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌، په‌یوه‌ندی به‌ قوباد تاڵه‌بانی كوڕی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كردو ئه‌ویش ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتراستكردۆتەوە و  به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان و دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاووڵاتیانی كوردستان و عیراق كرد.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085