له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به خه‌ندان وتی: "تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا نه‌كردوه و به‌و ئومێده‌ین كه‌له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ست بكه‌ینه‌وه به‌دانیشتنه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی رێكبكه‌وین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی دانیشتی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌بێته سێیه‌م دانیشتن ئایا به‌دانیشتی ئه‌مجاره‌ش ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وتن ده‌بێته‌وه به یاساشكێنی، له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی: "شاره‌زایم له یاساكه‌دا نیه، به‌ڵام له هیچ یاساناسێك و له هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نم نه بیستوه كه یاساشكێنی كرابێت، ئه‌وه‌ی كه به‌من وتراوه و ئه‌نجامدراوه یاسایی بووه، ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئێمه‌یه به‌و په‌ڕی توانامانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌كاتی خۆیدا كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ین".
له‌تیف شێخ عومه‌ر جه‌ختی كرده‌وه: "تائێستا باس له‌وه‌نه‌كراوه كه پۆستی پارێزگار دووساڵ به دووساڵ بێت، ئێمه پێمان وایه ده‌بێت بۆ هه‌رچوار ساڵه‌كه پۆستی پارێزگار بۆ یه‌كێتی بێت".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "له پاكێجێكدا ئێمه پۆستی پارێزگار وه‌رده‌گرین و له‌سه‌ر پۆسته‌كانی تریش دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ته‌ئكیدی كرده‌وه: "له‌دوای وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی، یه‌كێتی بڕٍیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كێ بپاڵێوێت بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی".
هیواشی خواست، پۆستی پارێزگار به زۆرینه‌و كه‌مینه یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه و رێككه‌وتن بكرێت، یه‌كێتیش هه‌وڵی نه‌داوه به‌زۆرینه پۆستی پارێزگار یه‌كلایی بكاته‌وه، "هیوادارین هه‌موو لایه‌نه‌كانیش به رێككه‌وتن پۆستی پارێزگار دیاری بكه‌ن