
توێژه‌ران توانیویانه گه‌شه به‌چه‌ند به‌شێكی ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه بده‌ن كه ئه‌ویش له‌ڕێی كۆنترۆڵكردنی موگناتیسیانه‌ی ئه‌و خانانه‌ی دووچاری شێرپه‌نجه هاتوون له‌گه‌ڵ پاراستنی خانه ساغه‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌ره‌مه‌كه، ئه‌مه‌ش هیوا ده‌به‌خشێته‌وه به ملیۆنان كه‌س له‌وانه‌ی دووچاری شێرپه‌نجه هاتوون.
ئه‌م چاره‌سه‌ره نوێیه له‌ڕێی ئامێرێكی تایبه‌ته‌وه ناسراو به " ناتۆ"، توانای تواندنه‌وه‌ی به‌شه تووش بووه‌كان به‌شێرپه‌نجه‌ی ده‌بێت، هه‌ر كه‌ئه‌و به‌شه له‌ناوخانه كاریگه‌ریی موگناتیسی خرایه‌سه‌ر ، راسته‌وخۆ خانه‌كه ده‌ستده‌كاته‌وه به‌خۆ رێكخستنه‌وه و له‌ناوبردنی به‌شه تووشبووه‌كه به‌شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ك ئه‌و خانه تووشبوانه به شێرپه‌نجه خۆیان به‌خۆیان له‌ناوده‌چن.
ئیمنگ زانگ، زانای به‌شدار له توێژینه‌وه‌كه وتی: " كار له‌سه‌ر ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه ده‌كه‌ین و له داهاتوودا گه‌شه‌ی زیاتری پێ ده‌ده‌ین، دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا ده‌بینه‌وه له ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه‌ی له‌ش له‌ڕێی خێرایی هاتوچۆكردنی ئه‌و به‌شانه".
تیمه سویدیه‌كه‌ی زانكۆی لۆند پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه له ماوه‌ی 5 ساڵدا بره‌وی پێبدرێت و ئه‌و ئامێره‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ری موگناتیسیانه‌ی وه‌رمه‌كه به‌كاردێت به‌ئه‌ندازه‌ی قه‌ڵه‌مێك دروستبكرێت و دواتر به‌وشێنه‌دا بهێنرێت كه دووچاری شێرپه‌نجه بووه تا له‌ڕێی تیشكی موگناتیسیه‌وه كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی وه‌ره‌مه‌كه بكات.
سه‌رچاوه : سكای نیوز