هەژار نامیق
لێرەو لەوێ لە زۆرێك لە دەزگاو میدیاكانەوە دەبیستین و بەرچاو گوێمان دەكەوێت كە یەكێتی لە گەڵ دەوڵەتی كوردی نیە , یەكێتی لە گەڵ مالیكیەو , یەكێتی لە گەڵ ئێرانە و یەكێتی …..هتد بەداخەوە نازانم وەڵامدانەوەی ئەو جۆرە كەسانە شیاوە یان نا . بەڵام ئەبێت بپرسین كە یەكێتی ئەو هەموو شەهێدەی كە داویەتی لە پێناو چی بووە ؟ لە پێناو پارە ! سامان ! پلەو پۆست ؟؟؟ بەداخەوە هەندێك كەس یان خۆیان گێلن یان دەیانەوێت خۆیان گێل بكەن و ڕاستیەكان نەبینن , یەكێتی هەزاران شەهیدی لە پێناو نیشتمان و نەتەوە داوە و ئێستاش بەردەوامە لە سەری ئەگەر كەسێك و دوو كەس لە ناو یەكێتی بۆچوونی جیاوازی هەبێت ئەمە گوزارشت لە بۆچوونی هەموو یەكێتیەكان ناكات و ناكرێت بڵێ هەموو یەكێتیەكان هەمان بۆچوونیان هەیە . باشە من لەو كەسانە ئەپرسم كە ئەو هەموو قسەیە دەكەن لە سەر یەكێتی ئەگەر یەكێتی ئەو بڕیارە بدات و دژی ئەو بڕیارە بێت ئایا كەس و كاری سەربەزری شەهیدان ئەمە لە یەكێتی قبوڵ دەكەن ؟ ئایا بەڕاستی لە گەڵ ئەو هێزە دەمێنەوە كە ئەو هەموو شەهید و قوربانیەی داوە ؟ لێرەو لەوێ هەركەسەو هەڵدەستێت دەستی چڵكن و چەپەڵ و خوێناوی خۆی ئەسڕێت بەسەر یەكێتدا و بۆخۆی وەك كورد دەڵی وەك ( بەرزەكی بانان بۆی دەردەچێت ) ! من زۆر دڵنیام لەوەی كە یەكێتی زۆر بە هۆشیاریەوە كار بۆ ئەوە ئەكات كە ببینە خاوەنی دەوڵەتی كوردی و خاوەن ئاڵا و نیشتمانی خۆمان , وەك پێشتر ووتم كەسێك و دووكەس نابێتە هۆی ئەوەی كە هەموو یەكێتی هەمان بۆچوونی هەبێت . بۆیەكەم جار لە كوردستان هەڤاڵ مام جلال بوو كە باسی لە سەربەخۆیی و ڕیفراندۆمی كوردستان ئەكرد , ئەی ئەو كات بۆ كەس لە گەڵ یەكێتی نەبوو ؟! بۆ ئەو كاتە كەس نەیدەووت یەكێتی ئاوا یەكێتی ئاوا؟
من نامەوێت بەڕاستی ڕیزەكانی كورد و یەكڕیمان تێكبچێت بەڵام بەڕاستی هەندێك شت دەبینیت و دەبیستیت بە ناچاری ئەبێت بێتە گۆو قسەبكەیت ,ئەو كەس و لایەن و حیزبانە لەبری ئەوەی دانیشن قسە لەسەر یەكێتی بكەن كە وایە و وایە با دەست بكەن بە دروست كردنی و بنیات نانی دەوڵەتی كوردی و ڕیفراندۆم بكەن نەك هەربێن لەبەر چەند مەرامێكی سیاسی خۆیان دەستە چەپەڵ و چڵكنەكەی خۆیان بسڕن بە یەكێتی ,لەكۆتایی داواكارم كە هەموو لایەك بەیەكەوە هەوڵ بدەین بۆ دروست كردن و بنیات نانی دەوڵەتی كوردی چون دروست كردنی دەوڵەتی كوردی موڵكی كەسێك و دوو نیە , خاوەنەكەی ئەو هەموو شەهیدانەن كە خۆیان كردووە تە قوربانی بۆ نیشتمان , خاوەنی ئەوهەموو كەمئەندامانەن كە ئەندامەكانی خۆیان لە دەست داوە بۆ نیشتمان , خاوەنەكەی هەموو ئەو كوڕو كچە شەهیدانەن كە ئێستاش بە تاسەوە تامەزرۆی ئەوەن گوێان لە دەنگی بەسۆزی باوكیان بێت, خاوەنەكەی هەموو ڕۆڵەیەكی ئەم كوردستانەیە بە هەموو دەنگ و ڕەنگەكانەوە ..بە هیوای سەربەخۆیی و سەركەوتنی گەلەكەمان و بەرەو پێش چوونمان ئەوەش لە كۆتایی دەڵیم (( هەركەس پێ كەسێكی تر بشكێنێت یارمەتی نادات بۆ ئەوەی كە خۆی بە باشی بڕوات بەڕێدا )….