
سەرۆكی پەرلەمان كادرانی حزبەكەی لە پەرلەمان دادەمەزرێنێت
بەپێی زانیارییەكانی یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەماوەی دوو مانگانی ئایار و حوزەیراندا 10 كەسی وەك راوێژكار و شارەزای بۆ خۆی و 2 راوێژكاری بۆ جێگرەكەی كە پارتییە دامەزراندووەو راوێژكارەكانیش زۆربەیان بە پلەی راوێژكاری پێشكەوتوو دامەزراون، ئەمە لە كاتێكدایە بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمەوە پلانی دامەزراندنی 2013 و 2014 جێ بەجێ نەكراوەو ژمارەیەكی زۆر لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان چاوەڕوانی دامەزراندن.
بە پێی زانیارییەكان، یوسف محەمەد هەر یەك لە " سەردار عەزیز، توانا فایەق هۆشیار هەڵسوراوی گۆڕان، مەجید ساڵح، ئاكار، و دڵشاد، وەك راوێژكار دامەزراندووە، كە هەموویان كادری حزبینی و سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانن.
هەروەها سەرۆكی پەرلەمان، فەرمانی دەركردووە بە دامەزراندنی كاردۆ محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان بۆ راپەڕاندنی ئیش و كارەكانی سەرۆكی پەرلەمان، بێ ئەوەی لە فەرمانەكەدا ئاماژە بۆ پلەو پۆستەكەی بدات، بۆ ئەوەی كە ئەو پەرلەمانتارە موچەی خانەنشینی پەرلەمانی بمێنێتەوە لەبەرئەوەی ئەو موچەیە زیاترە لە موچەی راوێژكار.
هەر بەپێی زانیارییەكان یوسف محەمەد دوو كەسی تری بە ناوەكانی ، كامەران و دەرون وەك شارەزا(خەبیر) دامەزراندووە .
هەر بەپێی زانیارییەكان یوسف محەمەد دوو كەسی تری بە ناوەكانی ، كامەران و دەرون وەك شارەزا(خەبیر) دامەزراندووە .
هەروەك كەسێكی تری بەناوی راوێژكاری ئەمنی دامەزراندووە.
جگەلە دامەزراندنی ئەو كەسانە، سەرۆكی پەرلەمان دوو كەسی تری بۆ جەعفەر ئیمینیكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە پارتییە دامەزراندووە
بەپێی سەچاوەیەكی ناو پەرلەمانی كوردستان دامەزراندنی ئەم كەسانە لەكاتێكدایە ژمارەیەكی بەرچاو راوێژكار و شارەزا لە بۆ پەرلەمان دامەرزاوە بەڵام لەبەر ئەوەی لە خولەكانی پێشوودا دامەزراون سەرۆكی پەرلەمان پشتگوێی خستوون و سود لە تواناكانیان وەرناگرێت.
دامەزراندنی ئەو كەسانە بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێویستی و رێنماییەكان لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانەوە لەكاتێكدا بزوتنەوەی گۆڕان لەسەردەمی ئۆپۆزسیون بووندا بەتوندی رەخنەی لەسەرۆكی پەرلەمان دەگرت لەبەرامبەر دامەزارندنی چەند كارمەندێك بۆ پەرلەمانی كوردستان.