

له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی گه‌رمیان، عه‌لی مه‌حمود، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندووه كه "ئه‌و ره‌وشه ئه‌منیه ئاڵۆزه‌ی له ناوچه كوردستانیه‌كان دا هه‌یه به‌تایبه‌ت شه‌ڕكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆرستیه‌كان، بووه‌ته هۆی زۆر بوونی رێژه‌ی بریندار كه پێویستیان به خوێن هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه رێژه‌ی خه‌زنكراویی خوێن له بانكی خوێنی كه‌لار كه‌می كردووه و پێویستییان به خوێنه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، داوای له هاوڵاتیان كرد ئه‌وانه‌ی توانای خوێن به‌خشینیان هه‌یه له‌هه‌ر گروپێكی خوێن بن، سه‌ردانی بانكی خوێن بكه‌ن له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌لار، به‌مه‌به‌ستی خوێن به‌خشین.
رونیشیكرده‌وه: هه‌موو كات بانكی خوێن كراوه‌یه‌و به سوپاسه‌وه خوێن له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن.