نوێترین

recent

14/10/2026

کەمترین مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت، 500 هەزار دینار لە مووچەی مانگی نۆ جێبەجێ کرا.


 






بەرپرسێکی حکوومەت بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت و بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، کەمترین مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت، 500 هەزار دینار لە مووچەی مانگی نۆ جێبەجێ کرا.

مەریوان بەگۆك عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 13/10/2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی خانەنشینیی کرێکاران دەکرێت بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، کەمترین مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت، 500 هەزار دینار بێت."

ئاشکراشی کرد: "ئەوانەی پێشتر مووچەیان 150 بۆ 400هەزار دینار بوو، ئیتر لە مانگی نۆوە کەمترین مووچەیان 500هەزار دینار دەبێت و جێگیر بوو."

مەریوان بەگۆك ئاماژەی بەوەش دا، زیاتر لە هەزار كەس مووچەی خانەنشینیی كرێكاری لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن.

كرێكارانی خانەنشینكراو وەكوو فەرمانبەرانی كەرتی گشتی، بەپێی ساڵانی خزمەت و پسپۆڕی و دوامووچەیان، مووچەی خانەنشینییان پێ دەدرێت".

بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كە لە هەرێمی كوردستان كاری پێ دەكرێت، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان لە 20 ساڵی خزمەت و 60 ساڵ تەمەندا، بۆ ئافرەتانیش لە 20 ساڵی خزمەت و 55 ساڵ تەمەندا دیاری كراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی ئاشكراشی كرد، ژمارەی ئەو کرێکارانەیش كە دەستبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 350 هەزار کەس و تەنیا لە كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 225 هەزار کەس دەستەبەر كراون.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085