ترێندی درۆ!
کێشەکە ئەوەیە بەهۆی خراپی هەڵسوکەوتی هەندێک بەرپرسی پارتی ویەکێتی هەموو قسەیەک بکەی دژیان تەنانەت درۆش بێت خەڵک بڕوات پێدەکات و هەر کەسێکش بەرگری بکات یان روونکردنەوە بدات بە بەر نەفرەتی سۆشیالمیدیا دەکەوێ…
بۆ نموونە من و بەرپرسێکی ئەو دوو حیزبە دوو قسەی جیاواز لە سەر یەک بابەت بکەین.
قسەکەی من هەڵە بێت (جا بە درۆ بێت یان بەبێ زانیاری) قسەی بەرپرسەکە راست بێت و لە سەر بنەمای زانیاری بێت خەڵک بروا بە من دەکات نەک ئەو…
تەنانەت ئەگەر من کەسێکی درۆزنیش بم خەڵک لە بەرامبەر ئەو دوو حیزبە هەر بە من بروا دەکات، ئەمەش هەڵەیە!
ئەمە دووجار کارەساتە، چونکە حەقیقەت ون دەبێ، وەکو مەوزوعی مەلەوانە درۆزنەکەی لێدێت…
بۆ نموونە چەند رۆژێک (کاک بەختیار سەعید) چیرۆکێکی دروستکردووە کە گوایە بەرپرسانی کوردستان داوایان لە ئاوازدانەرێکی ناسراو کردووە کچە گۆرانبێژێیان بۆ بدۆزنەوە کە گۆرانی بە سەر عەشیرەتەکان دەڵێ (ناوی نەسرین)ـە ئەویش گوتوویەتی : ئەو کچە AI و راستی نییە…
ئەم چیرۆکە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەرامبەر دەسەڵاتە خەڵک شتی خراپی زۆر لێیان بینوە بڕوا دەکەن، ئەگەر کەسێک بڵێ وا نییە زوو تۆمەتی بۆ دروست دەکەن!
بەس من پێتان دەڵێم ئەو چیرۆکە راست نییە، ئەمە قسەو زانیارییەکی گیرفانی کاک بەختیارە و ئەسڵ و ئەساسی نییە، ئێمە هەواڵی زۆر ناراستمان لە کاک بەختیار بیستووە، ماوەیەک پێش ئێستا خەریک بوو تەڵاق بخوات دەیگوت: (قـ،ـەیس خـ،ـەزعـ،ـەلی) کوژراوە… کەچی وا نەبوو.
من منداڵ بووم کاک بەختیار سەعید بەرنامەی لە تەلەفزیۆنی هەرێم هەبوو، ئەزموونێکی درێژی لە ناو میدیا هەیە بەرنامەی شەهیدان و پێشمەرگەی لە میدیاکانی پارتی پێشکەش دەکرد، رێزم بۆ مێژووی رۆژنامەگەری هەیە مرۆڤ نابێ بەرامبەر لە خۆی گەورەتر بێ رێز بێت بەس حەقیقەتێک هەیە (کاک بەختیار سەعید) سەرچاوەی هەواڵی فەیک و بێ بنەماو ناراستە…
حەیف ئەو پیاوە جوانە لە جیاتی خەریکی نووسین و شرۆڤەی جوان بێت، خەریکی بابەتی ترێندو لایک و ڤیوە…
بەشێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئیشی قـ،ـۆڕیان زۆرە هەندێکیان بنووسم هەر دۆستەکانی خۆم بڕوام پێ ناکەن، بەڵام هەندێک شت راست نییە، ئەوان لە (ئۆکڕانیا، دوبەی، تورکیا، ئێران و مۆڵدۆڤیا …کچی جوان بهێنن یەعنی نازانن کچی راستەقینەو AI جیا بکەنەوە؟!
ئەگەر ئەوەندە گـ،ـێل بن بۆچی 30 ساڵ حاکمی ئەو میللەتن؟!
من لەگەڵ ئەوەم هەر هەواڵ و زانیارییەک بڵاودەکرێتەوە، دەبێ لە کەسانی متمانەپێکراو وەری بگرین و پاشان پشتراست بکرێتەوە، دروستکردنی چیرۆک و شتی خەیاڵی خراپە زەرەر لە بینەر دەدات.
شتی خراپ زۆر کەوتووتە نێو میدیاو رۆژنامەنووسان، بۆ نموونە تەقەکردن لە درۆن، گریاندنی بێژەرەو پێشکەشکار بە بابەتی لاواز، چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵ، بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کۆن و AI …
لەواڵی فەیسبووکی
مەحمود یاسین کوردی وەرگیراوە
تێبینی/ئەم نوسینە تەعبیر لەڕاو بچوونی نوسەری بابەتەکە دەکات.
