میدیاکانی بەریتانیای بەهۆی هەڵس وکەوتە نەشیاوەکانی ترەمپ بەرامبەر سەردانی شاو شاژن تووشی هیستریا بوون.
عطا حاجی
میرەر نوسیویەتی ترەمپ بە ئەنقەست گاڵتەخاڕی بەپاشاکەمان کردووە وجرتی بۆ لێداوە
بێ بی سی نیوز دەڵێت:پاشا چارلس بۆ ساڵتادی ڕزگار کردنی ئەمریکا چوون و شا بۆئەوە چوو بەئەمریکا بڵێت ئێمە ئێوەمان ئازاد کرد وخاوەندارێتیتان دەکەن
سکای نیوز جیاواز لەمیدیاکانی بەریتانیا دەڵێت:پاشاو شاژن واچوون ئەمریکیەکان وبەتایبەت ترەمپ وەك ڕزگارکەری ئەمریکا هاتووەو وبەئەمریکیەکانیان ووتووە ئێمە ڕێچکەی ذیموکراسی ومافی مرۆڤمان بۆ ئێوە شکاند دەبێت ڕێزمان لێ بگرن وەک ڕزگارکەری خۆتان سەیری شانشینی بەریتانیا بکەن
سەردانەکەی شاو شاژن بۆتە باسی هەرە گەرمی میدیاکانی بەریتانیا و بەشێك لەمیدیا دژەکانی ئەمریکا بەتایبەت سی ئێن ئێن لەلاپەڕەی دوێنێ پێنج شەمە بەمانشێتێکی گەورە نوسیوویەتی کە "دەبوو سەرۆك ترەمپ وەك خاوەن ماڵ هەڵس وکەوتی لەگەڵ شاوشاژن بکردبایە بەڵام ترەمپ هەموو سنورێکی بەزاند و تەنانەت نەیئەهێشت وەك پێویست لەمیدیاکانەوە دەربکەون لەچەند جووڵەیەك ترەمپ بەئەنقەست ئەچیتە پێشی شاژن ولەبری ئەو تەوقە لەگەڵ ئەمریکیەکان دەکات
سکای نیوز جارێکی تر ئەمڕۆ لەسەر سەردانەکە نوسیویەتی "ترەمپ وەك گەمژەیەك لەپێش پاشاکەمان خۆی دەرئەخست،لەسەردانی پێشووی سەرۆك وەزیران کێر ستارمەر ترەمپ ئەوکاتەش بەنەنقەست هەندێك پەڕاوی بەردایەوە بۆ ئەوەی ستارمەر دابنوێتەوەو بۆی هەڵبگرێتەوە ئەمەش پێشتر قسەمان لەسەرکردووە وشارەزایانی زمانی جەستە دەڵێن هەرئەوکات ترەمپ گاڵتەجاڕی بەبەریتانیەکان کرد کە سەری سەرۆك وەزیران کەوتە ئاستی خوار ئەژنۆی دۆناڵد ترەمپ
بەم دوایانە میدیاکانی بەریتانیا هەوڵ ئەدەن ئەم بەرگێکی دیکە بکەن بەبەری سەردانە قەباحەتبارەکەی شاو شاژنەکەیان بەڵام هەروو فۆکس نیوز لەڕاپۆرتێکی ٢٠ خولەکی دا هەموو شتێکی ئاشکرا کرد.
فۆکس نیوز دەڵێت:بەریتانیا تائێستاش وادەزانن ئەمریکا لەسەردەم "ڕۆبنسوون کروز"دایەو هەربۆیە سەرۆك ترەمپ ئەم بیرکردنەوەی بەریتانیەکانی ستۆپ پێکرد.
ترەمپ جارێکی تر شەڕی نۆرماندی بەگوێی پاشادا داوە کە سەربازەکانی ئێمەو کەندا بوون هاتین ئێوەمان لەهێتلەر ڕزگار کرد.تاڕادەیەك لۆمەی سەرۆك چەرچلی بەوە کردووە کە هنی بۆ گەورە دیکتاتۆری ئەوکاتە ستالین" بردووە
چەند میدیایەکی ناوخۆیی بەریتانیا دەڵێن ترەمپ داخی ئەوەی بەپاشاکەمان ڕشتووە کەهاوکاری سەربازیمان لەشەڕی ئێران دا نەکردووە چوونکە بەریتانیەکان بۆیان دەرکەوت ئەو دووکەسەی لەئیمارات دەستگیر کران کارمەندی موسادی ئیسرائیلی بوون بەچەکی ئێران بنکەکانی بەریتانیایان بۆردومان کردبوو
ئەم بابەتە کۆکراوەی بەشێك لە میدیاکانی ئەمریکا وبەریتانیایە وتائەم ساتەش میدیاکانی بەریتانیا لەشٶکێکی گەورەدان وپێیان وایە شکۆی پاشاکەیان لەلایەن کەسێکی شێت ئاسای وەك ترەمپ:ەوە شکاوە.
عطا حاجی ١/٥/٢٠٢٦
تێبینی/ئەم نوسراوە تەعبیر لەنوسەری بابەتەکە دەکات.
