نوێترین

recent

30/01/2026

خاڵەکانی ڕێککەوتنی لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە.






 





خاڵەکانی ڕێککەوتنی لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە.
قۆناغی یەکەم: ڕێکخستنەکانی ئاسایشی و سەربازی
١. ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی و گشتگیر لە هەموو بەرەکاندا، ڕاگرتنی هەموو دەستگیرکردن و هێرشەکان؛ پاراستنی زیندانەکانی داعش لەلایەن قەسەدەوە بەردەوام دەبێت و پشتیوانی لۆجستی تەواو بۆ پڕۆسەی گواستنەوەی بەردەوام دابین دەکرێت.
٢. کشاندنەوەی هێزەکانی قەسەد لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ بۆ ناوەندە سەربازییە ڕێککەوتراوەکان؛ لەبەرامبەردا کشاندنەوەی دەستبەجێی سوپای سووریا بۆ شاری شەدادی لە باشووری پارێزگای حەسەکە.
٣. دامەزراندنی یەک فڕقەی سەربازی بۆ پارێزگای حەسەکە لەلایەن وەزارەتی بەرگری سووریا و یەکگرتنی هێزەکانی قەسەد بە سێ لیوا
٤. لیوایەکی سەربازی قەسەدەش لە کۆبانی بۆ ناو فڕقەی سەربازی سەربە پارێزگای حەلەب
قۆناغی دووەم: ڕێکخستنەکانی ئاسایشی و کارگێڕی
(دووشەممە – ٠٢/٠٢/٢٠٢٦)
٥. بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی، چوونەژوورەوەی ١٥ ئۆتۆمبێلی ئاسایش بۆ هەر یەک لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ، و دەستپێکردنی پڕۆسەی تێکخستنی هێزەکانی ئاسایش لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆدا
٦. دیاریکردنی بەرپرسانی خۆجێیی:
پارێزگاری حەسەکە بە پێشنیاری قەسەدە دیاری دەکرێت.
بەرپرسی ئاسایشی پارێزگا بە پێشنیاری حکومەتی سووریا دیاری دەکرێت.
جێگری وەزیری بەرگری بە پێشنیاری قەسەدە دیاری دەکرێت.
قۆناغی سێیەم: وەرگرتنی دامەزراندنە گرنگەکان و کارەکانی لۆجستی
(لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا)
٧. وەرگرتنی دامەزراوە گرنگەکان:
نەوتی ڕومەیلان و سوەیدیه دەدرێنە وەزارەتی وزە، و کارمەندەکانی دەبنە کارمەندی وەزارەت
فڕۆکەخانەی قامیشلۆ ڕادەستی دەستی دەزگای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکرێت
قۆناغی چوارەم: وەرگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان
(لە ماوەی یەک مانگدا)
٨. ناردنی تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دەروازەکانی سنووری وشکانی بۆ دەروازە سنوورییەکانی سێمالکا و نوسەیبین ، فەرمی‌کردنی کارمەندانی مەدەنی، قەدەغەکردنی بەکارهێنانی دەروازەکان بۆ چەک و کردنەوەی فەرمی دەستبەجێی دەروازەکان.
٩. وەرگرتنی هەموو دامەزراوە مەدەنییەکانی پارێزگای حەسەکە لەلایەن حکومەتی سووریا، یەکخستنی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت و فەرمی‌کردنی کارمەندانی مەدەنی و دڵنیایی کارکردنیان
---
بڕگە پابەندەکان بۆ هەموو لایەنەکان
(لە تەواوی پڕۆسەکەدا کاریگەری هەیە)
١٠. قەدەغەکردنی چوونەژوورەوەی هێزە سەربازییەکان بۆ ناو شار و گوندەکان ، بە تایبەتی لە ناوچە کوردنشینەکان.
١١. دانپێدانان و هاوسەنگکردنەوەی فەرمی بۆ هەموو بڕوانامەکانی خوێندن (سەرەتایی، ناوەندی، ئامادەیی، زانکۆ و پەیمانگاکانی پیشەیی) کە لەلایەن بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەرچوون.
١٢. مۆڵەتدان و تۆمارکردنی یاسایی بۆ هەموو دامەزراندنە خۆجێییەکان، کلتوریەکان ، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا بە پێی یاساکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.
١٣. لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پڕۆسەی خوێندنی کۆمەڵگای کورد دەخوێنرێتەوە و تایبەتمەندییە پەروەردەییەکان ڕێز لێ دەگیرێت.
١٤. دڵنیایی گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکانی (عەفرین، شێخ مەقصود، گری سپی / سەریکانی) بۆ شار و گوندەکانیان و دیاریکردنی بەرپرسانی خۆجێیی لە چوارچێوەی بەڕێوەبەری مەدەنی ئەو ناوچانەدا.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085