نوێترین

recent

28/01/2026

بۆ دووری (10) كلیۆمەتر سوپای ســـوریا دەکشـــــێتەوە.

 








ەسەدە لە شوێنەكانی خۆی دەمێنێتەوەو هێزەكانی ئاسایش بەرپرس دەبن لە پاراستنی حەسەكە
ئەمریكا داوای كشانەوەی سوپای سوریا كردووە بۆ دووری (10) كلیۆمەتر
لە 70%ی نەوتی پارێزگای حەسەکە بۆ پارێزگاکە دەمێنێتەوە
سەرچاوە ئاگادارەكان لە رۆژئاوای كوردستان دەڵێن، بەگوێرەی زانیارییە دزەپێكراوەكان، لە رێككەوتنی نێوان دیمەشق و هێزەكانی سوریای دیموكراتدا هاتووە، هەسەدە له پێگەی ئێستای خۆیاندا دەمێننەوهو هێزەکانی سوپای سوریا بۆ دوورییەکی ئارام له نێوان هەردوولا دەکشێنەوه، ئەمریکا داوای كردووە بۆ دووری ١٠ کیلۆمەتر بكشێنەوە، لە کاتێکدا دیمەشق دەڵێت بۆ دووری ٥ کیلۆمەتر دەکشێتەوە.
70%ی نەوتی پارێزگای حەسەکە بۆ پارێزگاکە دەمێنێتەوە، هەروەها 30%ی دەگوازرێتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی.
هێزەکانی ئاسایش لە ناوپارێزگاكە دەمێننەوەو لە هەموو شتێک بەرپرسن. تەنها بەشێک لە کارمەندانی ئاسایشی ناوخۆ رێگەیان پێدەدرێت بچنە ناو بۆ دەروازە سنورییەکان و دامەزراوە گشتییەکان و فڕۆکەخانە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085