
ئاراس شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند كه دۆخی ته‌ندروستیی لاهور شێخ جه‌نگی برای باشه و له ئێستادا له زیندانی ئاسایشه، ده‌شڵێت: "له شه‌ڕه‌كه‌دا له‌لایه‌نی لاله‌زاره‌وه نزیكه‌ی (12- 15) كه‌س كوژراون".
ئاراس شێخ جه‌نگی له لێدوانێكدا بۆ رووداو وتی: "هێزه‌كه‌ی لاهوور شێخ جه‌نگی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ستپێنه‌كردووه و به 150 هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی سه‌ربازی هێرش كرایه سه‌ر لاله‌زار"
ده‌شڵێت: "زیاتر له 120 درۆن و 9 ده‌بابه له هێرشه‌كه به‌كارهێندراون و نزیكه‌ی (12- 15) كه‌س له هێزه‌كه‌ی لاهور كوژراون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "150 كه‌س زیاتر له لاله‌زار نه‌بوون و ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كان به درۆن لێیان دراوه و سووتاون، له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌شدا ژن و مانداڵه‌كه‌ی لاهور له‌وێ نه‌بوون".
باسی له‌وه‌شكرد كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر هێڵین تا دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئاراس شێخ جه‌نگی وتی: "لاهور په‌یوه‌ندی به به‌رپرسێكی ئه‌منییه‌وه كردووه و وتوویه‌تی نایه‌وێ خه‌ڵكی زیاتر بكوژرێ و خۆی راده‌ست كردووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بۆمان ده‌ركه‌تووه ئاسۆی برام رزگاری بووه و نه‌گیراوه، رێبواری حامی حاجی خالی دواین كه‌س بووه كه گیراوه".
ئاشكراشیكرد كه "پۆڵات شێخ جه‌نگی كه له شه‌ڕه‌كه‌دا بریندار بوو، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌وه براوه بۆ زیندانی ئاسایش".
باسی له‌وه‌شكرد كه "لاهور شێخ جه‌نگی ئێستاش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمه و نابێت كاك مه‌سرور قبوڵی بكات".
ئاراس شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند كه "پێم باشه دۆسیه‌كه‌ی لاهور شێخ ده‌نگی له سلێمانی-یه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ به‌غدا".