
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق داوای کرد "چاکسازی لە سیستمی هەڵبژاردن" لە عێراق بکرێت، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی هەبێت لەسەر بڕیارەکەی موقتەدا سەدر بۆ بایکۆتکردنی ئەو هەڵبژاردنانەی کە بڕیارە لە تشرینی دووەمی 2025 ئەنجام بدرێت.
هاوپەیمانی سەرکەوتن بە سەرۆکایەتی عەبادی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، سیستەمی هەڵبژاردن دەبێت ڕێگری لەو کەسانە بکات کە بە "گەندەڵکار" وەسفی دەکات بەشداری بکەن. لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونی کردەوە کە "ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی دەوڵەت دەبنەوە، بەتایبەتی لەم ساتەوەختە مێژووییەدا، پێویستی بە فراوانکردنی بنکەی سیاسی سیستەم و بەشداریکردنی هەمووان هەیە، هاوکات پرۆسەی هەڵبژاردن لە گەندەڵکاران و دەستکاریکاران دەپارێزن".
هاوپەیمانییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە "زاڵبوون بەسەر داڕمانی هەر دەوڵەتێکدا لە یەکڕیزی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوخۆییدایە، هاوکات پاراستنی بەرژەوەندیی گەل و قەوارەی دەوڵەت"، ڕوونیشیکردەوە کە "ڕەتکردنەوەی خۆکاندیدکردن لەسەر بنەمای دیدگای چاکسازی نیشتمانی لە بنەڕەتدا جیاوازە لە ڕێگریکردن لە بەشداریکردنی ئەوانی دیکە لە هەڵبژاردنەکاندا بە هۆکاری بەرژەوەندیخوازانە".
هاوپەیمانییەکەی عەبادی کە پێکهاتەیەکی سەرەکیی چوارچێوەی هەماهەنگییە، دوای ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی هاوشێوەی سەدر، بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند
سەرچاوە الشرق الاوسط.