نوێترین

recent

05/07/2025

بەغداد.داوای بەڵـگە لەهەرێمی کوردستان دەکات.


 




"ئەگەر وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەڵگەی هەیە لەسەر درۆنەكان بابیخاتەڕوو"
راگەیەندراوی دوێنێ شەوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە تێیدا دەڵێ "هێرشە درۆنیەکەی هەولێر لەلایەن چەند گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجامدەدرێن" كاردانەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراقی لێكەوتەوە.
سودانی لەرێگەی وتەبێژەكەیەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
🔹ئەو تۆمەتەی كە لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاڕاستەی دامەزراوەیەکی ئەمنیی فەرمی عێراق كراوە، كارێكی رەتكراوەو ئیدانەكراوەو بەهیچ بیانوویەک قبوڵکراو نییە، بەتایبەتی کە بە غیابی بەڵگە دەرچووە، کە داوا دەکەین ئەگەر هەبێت بخرێتە بەردەم دەزگا فەرمییەکانی حکومەت.
حکومەتی فیدراڵی بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لە زیاتر لە بۆنەیەکدا دووپاتیکردەوە کە سازشی نەکردووە و سازشی لە حیسابی رۆڵەكانی گەلی عێراق و ئاسایشیان ناكات، هەروەها درێغی ناکات لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەر لایەنێک کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری یان تێکدانی ئاسایش لە سەرتاسەری عێراق بدات.
ئاڵنگارییەكانی ئێستا پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی هەیە لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە، نەک پەنا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ببەن بە راپۆرت و بەیاننامە کە دەرفەت بەوانە دەدات لە بۆسەدان بۆ دەرفەتێك بۆ زیانگەیاندن بە دامەزراوەكانی عێراق كە عێراق دەپارێزن و بەرگری دەکەن و ئاسایشەکەی دەپارێزن، هەروەها پاساو بۆ لایەنە دوژمنکارەکان دەڕەخسێنێت بۆ تێکدانی سەقامگیری عێراق.
سەباح النعمان
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان
٥ی تەمموزی ٢٠٢٥

Picsart-24-02-23-21-31-09-085