
بەگوێره‌ى میدیاى نزیك له‌پارتى، مەسرور بارزانی‌و بافڵ تاڵەبانی بۆ ماوه‌ى 40 خوله‌ك به‌ته‌له‌فۆن قسه‌یانكردوه‌و تاڵه‌بانى داواى له‌بارزانى كردوه بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه، حكومه‌تى هه‌رێم نه‌رمى زیاتر بنوێنێت له‌به‌ر خاترى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، وتوشیه‌تى، "یه‌كێتیى له‌پشت حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت بۆ هه‌ر بڕیارێك".
میدیاى نزیك له‌پارتى ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانى په‌یوه‌ندیى به‌مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران‌و جێگرى سه‌رۆكى پارتیه‌وه كردوه‌و بۆ ماوه‌ى 40 خوله‌ك گفتوگۆیان كردوه.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، "ته‌واوى قسه‌كانى تاڵه‌بانى‌و بارزانى لەسەر کێشەی موچەى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بوه‌و په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانیش به‌مه‌سرور بارزانیه‌وه له‌سه‌ر داواى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى بوه".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، بافڵ تاڵه‌بانى له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ بارزانى داوایكردوه، بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه حكومه‌تى هه‌رێم نه‌رمى زیاتر بنوێنێت له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه بكرێت.
تاڵه‌بانى به‌مه‌سرور بارزانى وتوه، "یه‌كێتیى له‌پاڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت بۆ ئه‌م پرسه‌و پشتیوانیى ده‌كات".
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا بافڵ تاڵه‌بانى وتوشیه‌تى، "ئه‌م نه‌رمى نواندنه بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه ده‌بێت، دواتر كه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت‌و حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت، هه‌موو شتێك ده‌گۆڕدرێت، ئه‌وكات ده‌توانین پێكه‌وه مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مسۆگه‌ر بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامى مه‌سرور بارزانى بۆ بافڵ تاڵه‌بانى له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه، "له‌به‌رامبه‌ریشدا مه‌سرور بارزانى ئاماژه‌ى به‌فشاره‌كانى به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێم‌و ته‌نانه‌ت فشاره‌كان بۆسه‌ر قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستانیش كردوه‌و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌كرێت فشار‌و زوڵمه‌و قبوڵكردنى قورس ده‌كه‌وێت".
باس له‌وه‌شكراوه، "هه‌ردولا ئاماده‌ییان نیشانداوه، پارتى‌و یه‌كێتیى پێكه‌وه ڕوبه‌ڕوى ئه‌و فشارانه ببنه‌وه كه ڕویان
له‌هه‌رێمى كوردستان كردوه".
له‌هه‌رێمى كوردستان كردوه".
سەرچاوە شار پرێس