
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "نیگەرانین گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانمان و [ئەگەر وابکەن] بە تووندی وەڵامیان دەدەینەوە."
دۆناڵد ترەمپ قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی: "گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین، بزانین لەدوای ئەوە چی روودەدات."
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە کە ئێران نزیکبووە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆم.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ باسی ئەو دوو هەفتەیەی کرد بۆ ئێرانی داناوە و دەڵێت، "وابزانم دوو هەفتە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بزانین ئێرانییەکان بە هۆش دێنەوە یان نا." گوتیشی، ئەو ماوەیە زۆرترین ماوەیە کە پێی داون.
لە درێژەی قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، رەنگە پشتگیری لە ئاگربەست بکات بەپێی هەلومەرجەی کە هەیە.