
پارە لە دەستی حکومەتدا نەماوە.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمیدیاکانی یەکێتی راگەیاند، راستە راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بڕیارێکی سیاسیی بووە، بەڵام بەشێکیشی پەیوەندیی بەو قەیرانە داراییەوە هەیە کە لە عێراقدا دروستبووە.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا هەوڵەکان لە حکومەتی هەرێم، سەرۆکایەتیی کۆمار سەرکردایەتیی کورد بۆ چارەسەری ئەو گرفتە چڕکراونەتەوە، هەمووان چاوەڕێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵین کە فەرمانسالاری لەو بارەیەوە دەربکات.