
هەست ناکەی هیچ شت قەدری نەماوە !؟
جاران لەگەرەک کەسێک بمردایە نەک خزم و دۆست کەس هەفتەیەک نە جلی لەسەربان هەڵ ئەخست نە تەلەفزیۆنی ئەکردەوە ئەیوت حەیامان ئەچێ ...ئێستا لە ژێرخێمەکە باوکی مردوە جوابی کۆمێنت و مەسج و سناپ ئەیاتەوە !؟
جاران دوای بانگی ئێوارە پیاوێکی زل بوین ئەبوو لە ماڵ بین و هەموو پێکەوە لەسەر یەک سفرە نان بخۆین و تا گەورە دەستی بەنان خواردن نەکردایە کەس روی نەبوو دەست بۆ کەوچکیش بەرێت ، ئێستا ۱۱ شەو لە کافێ و لایڤ و شتە کەسێ نیە بڵێ رۆڵە لە کوێت نان خواردن هەرکەس لە سوچێک یا سەعاتێک تاقەتی بوو شتێک ئەخوات .... رەنگە هەنێ گاڵتەی بەم قسەو نوسینەی من بێت. بەڵام ئەمە کلتورو ئەخلاق و رەسەنایەتی ئێمە بوو. کاتێک مرۆڤ بوون شانازی بوو نەک وەک ئێستا بوبێتە عەیبە ..... بببورن لەدرێژی نوسینەکەم .....
دڵبەند مستەفا