
ێسیکا کۆردینگ پسپۆڕی خۆراکی 15 ڕێنمایی بۆ سووتاندنی چەوری ورگ باس دەکات:
1. قبوڵکردنی گۆڕینی ڕەفتار
دەبێت کاتێک بڕیاڕی دابەزاندنی کێشت دەدەیت لە هەندێک خوو ڕەفتاری ڕۆژانەت دووربکەویتەوە و ئەم ژینگە نوێیەت قبوڵ بێت.
2. کالۆری
لە دابەزاندنی کێشدا دەبێت ئاگاداری کالۆری بیت و زیاتر لەوە وەرنەگریت کە جەستەت پێویستی پێیەتی.
3. ڕۆژانە پیاسە بکە
ئەگەر وەرزش ناکەیت ئەوا ڕۆژانە هەوڵ بدە بە پێ بڕۆ.
4. ڕۆیشتن بۆ هۆڵی وەرزشی
دەبێت بزانیت لەگەڵ ڕێکخستنی بەرنامەی خواردنت بۆ خۆت وا باشترە وەرزش بکەیت و سەردانی هۆڵەکانی لەشجوانی بکەیت کە هاوکارت دەبێت لە خێرا گەیشتن بە ئەنجام.
5. خواردنی چەوری تەندروست
چەوری تەندروست دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە زیاتر هەستکردنت بە تێری لە ژەمەکان.
6. پرۆتینی زیاتر
وەرگرتنی پڕۆتین لە خواردنەوە نەک تەنها یارمەتیت دەدات هەست بە تێری بکەیت، بەڵکو یارمەتی چاککردنەوەی ماسولکەکان دەدات کە بەهۆی ڕاهێنانی هێزەوە دروست دەبن و چەوری جەستە کەم دەکاتەوە
7. ڕاهێنانی سک
ڕۆژانە ئەو ڕاهێنانە بکە کە بەسوودن بۆ سووتانی چەوری ورگ
8. کەمکردنەوەی فشاری دەروونی
ڕێکخستنی باری دەروونی کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزاندنی کێش.
9. خەوت ڕێکبکەرەوە
10. زیاتر خواردنی ژەمی ماڵەوە بخۆ
11. دوور بکەوەرەوە لە خواردنی شەکر
12. دوور بکەوەرەوە لە خۆراکە زۆر پرۆسێس کراوەکان
13. کەمکردنەوەی خواردنی ئەو خۆراکانەی کە کاربۆهایدرەیتیان تێدایە وەک نان و سەمون
14. دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و شەربەتەکان
15. دۆزینەوەی شوێنگرەوە بۆ ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی زیادبوونی کێش.
ســـــــــەرچاوە: خاك تیڤی