
وتەبێژی بارەگای بارزانی دژی نەناردنی مووچە هاتە دەنگ
خالیدە خەلیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی، دژی نەناردنی مووچە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: " گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەکێکی سیاسی، پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و تەنانەت تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، برسیکردن، توندترین شێوازیی تیرۆرە کە هاوڵاتییانی بێتاوان بەر لە شەڕکەران دەپێکێت.
خالیدە خەلیل دەڵێت :" وەک خۆسێ موخیکا دەڵێت: مێژوو فێرمانی کردووە، هەر سیستەمێکی ستەمکارانە کە چەکی برسێتیان بەکارهێنا، لە کۆتاییدا ڕووخان".