
ڕۆژنامەی ئیسرائیل هایۆمی ئیسرائیلی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکییەکەی هۆشداری بە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران گەیاندووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، پوتین "لەسەر داوای ئێران" لەگەڵ ترەمپ دەستپێشخەری ئەو پەیوەندییە دەکات.
ئاماژه ی به وه شدا که "رووسیا به شێوه یه کی زۆر له جوڵه سیاسییه کانی په یوه ندیدار به شه ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا هه یه ".
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە: زانرا کە دوابەدوای گفتوگۆی نێوان پوتین و ترەمپ، پوتین هۆشداری داوە بە خامنەیی کە ڕژێمەکەی لە مەترسیدایە.
لە درێژەی قسەکانیدا هاتووە: پوتین خامنەیی لە ئەنجامی گفتوگۆکە ئاگادار کردەوە و ئامۆژگاری کرد کە بە خێرایی بەرەو دانوستان هەنگاو بنێت. جگە لەوەش پوتین فەرمانی چۆڵکردنی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕووسیای لە تاران دەرکرد.