
بەغدا بەدڵی خۆی نیە ، دەبێت ڕێکەوێت ! ( شام) لەپێش چاوانه ؟!
ئەو کاتانەی ماڕکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی گەورەترین وڵاتی زلهێزی جیهان ، لەسەر شاشەکاندا پەیامی گەیاند و ئاماژەی بەوە کرد ، کەوا پەیوەندی واشنتگتۆن وبەغدا پەیوەستە بەپەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا ، تا ئەوکاتەی بەغدا چۆن مامەڵە لەگەڵ هەولێر دەکات ، بەواتای بەغدای پێشتر ئاگادار کراوەتەوە هەرچی زووە دەبێت ڕووی خۆی بەرەو هەولێر ببات ،ئەگەر دەیەوێت لەگەڵ واشنگتۆن بێت ، ئەمه ڕاستیەکه ، و ئاخافتنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە ئاراستەی بەغدای کرد .. ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت ، جێگای میلیشیا و کەسانی دەرچوو لەیاساکاندا نابێتەوە ، دەستێوەردانه دەرەکییەکان بەپێی ڕێکەوتنی ژێر بەژێر کۆتایان پێ هاتووە ، کەدەڵێم دەستێوەردان مەبەست دیارە کێ دەستێوەردانی دەکرد ، ئێستا ئەو دەستە نەما ، حکومەتی بەغدا ئەگەر سوودانی بێت یان هەر یەکێکیتر لەسەر تەخت بێت لاوازە ، ئەو بەناو ( حەشدە) نامێنێت ، لەئێستاوە مووچەیان بەرەو نەمان وبڕان دەچێت ، بەگوێرەی زانیاریەکان کەوا ڕاستین دەبێت یان چەک دابنێن ، یاخوود بەشێکی کەمیان تێکەڵ بەسووپا بکرێن ، بەهیچ جۆرێك ناکرێت بوودجەی ڕاستەوخۆیان هەبێ گرینگ نابێت بمێنن، ئەمانه یەکلابوونەتەوە لەحاڵەتی جێ بەجێکردنەدایە . بەغدا بەرەو هەولێر دێت ، دەبێت بۆ هەولێریش بێت ئەمه بەدڵ وکەیفی خۆی نیە ، بەڵکو لەسەری کراوە ڕێک بکەوێت ، کە ڕێکەوتووە بێ ئەوەی کورد لەمافەکانی خۆیدا پاشەکشە بکات ، بەڵکو لەئایندەدا دەزانرێت کەوا بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیران چی بۆ کوردستان کردووە .. لێرەدا پێوویستە کورد چاو کراوەبێت بە ئاخافتنی بەناو ئۆپۆسزیۆن و بێ سەرووبەرانه خۆی سەرقاڵ و تێکنەدات ، ئەمانه تەنیا بۆ گیرفانی خۆیانه ، لەلای ئەوان ئەوکات بەغدا مووچە نانێرێت ئەوە ڕۆژیانه ، هەرکات هەولێر سەرکەوت بۆیان شکست ودۆڕانه ، بڕواتان هەبێت نە عەلی حەمه ساڵحەکان و نە مووسنا ئەمینەکان ، لە خەمی فەرمانبەر و خەڵکی کوردستان نین ، بەڵکو ئەوە مەسروور بارزانی یە سازش لەمافەکانی گەلی کورد ناکات .. جا سیاسەتی ئەمریکا لەناوچەکەدا گۆڕانکاریەکی نوێی بەخۆوە بینییوە و ڕوون بۆتەوە، سەردەمی بەغدا ئەو سەردەم نامێنێت کە لە 2014 وە بەپشتگیری هەندێک لەخۆفرۆشانی کورد دەیوویست کورد و دەستکەوتەکانی کوردستان نەمێنن . هەر ئەمەش زانیارییە ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لەزووڵم و ئاقڵ نەبێت ، ئەوە ( شام )دیمەشق وەك ئاوێنە لەپێش چاوانه . ئینجا تێبگەن .
یونس حەمەد