نوێترین

recent

29/06/2025

بزوتنەوەی گۆڕان ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ بکات.

 





کارزان گەردی : بزوتنەوەی گۆڕان ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ بکات
لە ئێستادا کۆمسیونی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق و حیزب و لایەنە سیاسیەکان و کەسانی سەربەخۆ خەریکی ئامادەکاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ئەم ساڵدا، بەڵام ئەوەی تێدا بونی نیە بۆ هەڵبژاردنەکان بریتیە لە ناو و لۆگۆی بزوتنەوەی گۆڕان، کە ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردن بکات .
هەڵبەت ئەوەش بۆ ئێمە ئەو پەڕی مایەی نیگەرانیە، بۆ ئەو کەسانەی هۆکار بون لە شکستی ئەم بزوتنەوەیە ئەو پەڕی شەرمەزاریە، لە ڕابردوو کاتێک هەڵبژاردنەکان نزیک دەبۆوە، هەموو ئۆرگانەکانی ئەم بزوتنەوەیە وەکو پورەی هەنگ خەریکی ئامادەکاری هەڵبژاردن بوون، تەنانەت زۆر جاریش لە پێش کۆمسیۆنەوە بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنی ئیعلان دەکرد .
بەڵام بەداخەوە ئێستا هەمو بزوتنەوەکە سامت بوە، بە هۆکاری ئەو کێشە ناوخۆیانەی بەرۆکی گرتووە.
بە واتایەکی تر ئەو قیادە مۆقەتەی کە دروست ببو لە ناو گۆڕان بە نهێنی لە پشتی کاک نەوشیروان، دواتر دوای مردنی کاک نەوشیروان بە چەند سالێک خۆیان ئاشکرا کرد بە ناوی کوردسات، ئەمانە بون وایان لەم بزوتنەوەیە کرد کە بزوتنەوەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردن،نەتوانێت بەشداری هەڵبژاردن بکات، هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن بزوتنەوەی گۆڕان ژمارەی دەنگەکانی پاشەکشەی دەکرد تا گەیشتە سفر کورسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی٢٠٢١ .
چونکە ئەو قیادە مۆقەتە بە هەموو پێوەرێک پێچەوانەی پڕۆژەکانی کاک نەوشیروان و دەستوری بزوتنەوەکە سیاسەتیان دەکرد.
ئێستاش لە ناو بینایەک لە گەڕەکی کوردسات بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە گۆڕانی ڕاستەقینە لای ئەوان ممارەسە دەکرێت،کە چی شکستی ( سیاسی و جەماوەری و هەڵبژاردن و میدیای) لەسەر دەستی ئەو کاستە سیاسیە موقەتە بوون، بۆیە ئەو هەڵسوڕاوانەی خاوەن ئەقڵ و ئەخلاقن نەک مەسڵەحەت.
ئێستا روون بۆتەوە کە قیادەی مۆقەتە چیان لەو بزوتنەوەیە کرد، بە داخەوە ئێمەش کە لەبەرەی دەستورین بە قسەی کاک نەوشیروان مان نەکرد کە دەڵێت( ئەگەر هاتوو سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەرەی خەڵک دور کەوتەوە، با هەڵسوڕاوان و دەنگدەرانی بزوتنەوەکە، بچنە سەر سەرکردایەتی و بیانهێنە خوارەوە )
داکشانی بەردەوامی پشتگیری
ئامارەکان پاشەکشانێکی بەردەوامی دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەکاندا دەنوێنن. لە ساڵی ٢٠١٠دا بزوتنەوەکە ٤٢٥,٧٩٣ دەنگی بەدەستهێنا و ٨ کورسیی بەدەستخست. لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەم ژمارەیە گەیشتە ٤٧٢,٥٠٣ دەنگ و ٩ کورسی، کە بەرزترین ئاستی پشتگیری بوو.
بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨دا ژمارەی دەنگەکان بە توندی دابەزی و گەیشتە ١٩٩,٦١١ دەنگ و ٥ کورسی. ئەم پاشەکشانە لە ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتە خاڵی سفر، کاتێک بزوتنەوەکە تەنها ٢٢,٠٩١ دەنگی بەدەستهێنا و هیچ کورسییەکی نەبردەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085