
ئەمرۆ رۆژی سێ شەممە ٣-٦-٢٠٢٥ بە سەرپەرشتیاری بەرێز لیوا ((فواد حاجی عبابکر )) سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەرگە کەم ئەندام بوەکانی سەنگەر لە شاری سلێمانی لە هۆڵی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان مەراسیمی ناساندن و پێشکەشکردنی کتێبی ( سەنگەر و خوێن ) سازکرا کە لە نووسینی خانمی نوسەر و تێکۆشەر ( ئەمیرە محمد)ە. بە ئامادەبونی بەرێز (( شێخ جەعفر )) بەرپرسی ئەنجومەنی بەرژەوەندی باڵا و بەشێکی زۆر لە ئەندامانی سەرکردایەتی و ستافی سکرتاریەتی کۆمەڵە و کەم ئەندامانی سەنگەر و کەس و کاریان و هاورێ و هاوسەنگەرانیان.
لە مەراسیمەکەدا ( ٧٠ )حەفتا کەم ئەندامی سەنگەر میدالیانی رێزلينانیان پێشکەش کرا و لەگەل پەرتوکی سەنگەر و خوێن و هاوکاریەک کە بە سوپاسەوە لە لایەن مەکتەبی دامەزراوە داراییەکان دابین کرابوو.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا نیوەرۆ خوانێک بە سوپاسەوە لەلایەن بەرێز شێخ جعفر بۆ گشت ئامادەبوانی مەراسیمەکە ئامادەکرابوو .
شایانی باسە کە خاتوو ئەمیرە ٢٢ کتێبی دیکەی نوسیووە کە خزمەت بە مێژوو و تێکۆشانی کاروانی ی.ن.ك کردووە.قەڵەمێکی دێرێن و بەسەبر لە گەڵ ئازارەکان و سەختیەکان… پیرۆزە لە دایک بوونی ئەم کتێبە کە باس لە ڕووداوە مێژووەکانی کەم ئەندام بووانی سەنگەر دەکات