
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، دۆناڵ تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی به میری قه‌ته‌ری ڕاگه‌یاندووه، ئیسرائیل له‌سه‌ر پێشنیازی ئاگربه‌ست ڕازی بووه و داواشی لێ كردووه، هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی ئێرانیش ڕازی ببێت.
ڕۆیته‌رز گوتووشیه‌تی، قه‌ته‌ر له به‌رانبه‌ردا به ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه، ئێرانیش به پێشنیازه‌كه بۆ ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕازی بووه.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ئاگربەستی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگه‌یاند و گوتی، جیهان پێشوازیی له‌م بڕیاره ده‌كات، هاوكات پیرۆزبایی له جیهان، ئێران، ئیسرائیل و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، دوای 24 كاتژمێری دیكه، ئێران و ئیسرائیل به فه‌رمی شه‌ڕ ڕاده‌گرن.
تره‌مپ گوتیشی، ئێران ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌كات و شه‌ش كاتژمێری یه‌كه‌م شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ئیسرائیل له 12ـه‌مین كاتژمێر شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، خه‌ریك بوو به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێران بێت.