
ڕاگەیەندراوێك لە لیژنەی كۆمەڵی دادگەریی بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتی
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
دروستكردنی هاوپەیمانێتیەكی سیاسیی لەنێوان هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵات، خواست و ئامانجی كۆمەڵی دادگەریی بووە و لەم پێناوەشدا لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیی دەستپێشخەریی و پرۆژەمان هەبووە و هەنگاوی جدیشمان بەو ئاراستەیەدا ناوە .
ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنین:
یەكەم: کۆمەڵ لە گفتوگۆکانی دروستکردنی هاوپەیمانەتی نەکشاوەتەوەو زۆر جددیش بوە چونکە خۆی خاوەنی پڕۆژەکە بوە و تا ئێستا بەردەوام و سوورە لەسەر دروستکردنی ئەو هاوپەیمانەتیە فراوانە بەئاڕاستەی بەرژەوەندی گشتی خەڵک !
دووەم: لە كۆبوونەوەی ڕابردوو، نوێنەرانی نەوەی نوێ دوای ئەوەی هەندێ پێشنیار کرا هۆڵی كۆبوونەوەیان بەجێهێشت .
سێهەم:شەوی ڕابردوو ڕەوتی هەڵوێستیش كشانەوەی خۆی لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە سیاسییە ڕاگەیاند .
لێرەشەوە ڕایدەگەیێنین کە ئەگەر هەر لایەنێك هەوڵی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەكان و چەواشەكردنی خەڵك بدات ئەوا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاستیەکان بۆ ڕایگشیی ئاشكرا دەکەین.