
د. غالب محەمەد عەلی : سودانی پێی وتووم پارتی ڕێگری لە جێبەجێکردنی "توطين" دەکات
د. غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی نوێدا ئاشکرای کرد کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێی ڕاگەیاندووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگە نادات پڕۆژەی "توطين" (ناردنەوەی مووچە بۆ حیسابی بانکی فەرمانبەران) لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
ئەندامی پێشووی پەڕلەمان هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرۆک وەزیرانی عێراق "گیری خواردووە بە دەست پارتییەوە" لە بابەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی "توطين"دا.
جێی باسە کە پڕۆسەی "توطين"یەکێکە لە بابەتە هەستیارەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی، کە بەشێکی پەیوەندیدارە بە پڕۆسەی چاکسازی لە سیستەمی مووچەدا و ناردنی مووچە ڕاستەوخۆ بۆ حیسابی بانکی فەرمانبەران.