نوێترین

recent

28/05/2025

ئیستەنبوڵ،وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ جەهەپە کۆبوونەوە.

 





ئیستەنبوڵ: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەهەپە کۆبوونەوە
وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكەن لە نێویاندا پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا.
لە ئیستەنبوڵ-ی توركیا شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی، د.جوان احسان فوزی ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە تاوتوێكرا، بەتایبەتی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا كە لە ماوەی رابردوودا پێشهاتی نوێی لێ هاتۆتە پێشەوە، هاوكات جەختكرایەوە لەسەر هەماهەنگی و هاوكاری هەموو لایەنەكان لەپێناوی پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بۆ ئەوەی ناوچەكە لە گرژی و ئاڵۆزییە سیاسییەكان دووربكەوێتەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هەردوو حزب وەك ئەندامی كارای رێكخراوی سۆشیالیست ئەنتەرناشناڵی نێودەوڵەتی، هاوڕابوون كە هەنگاوە سیاسییەكانیان هاوتەریب بێت لەگەڵ بەهاكانی سۆشیال دیموكراسی، بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەكە و كەمكردنەوەی ئاڵنگارییەكان.
د.جوان احسان فوزی رایگەیاند: ئێمە لە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان سیاسەتێكی نیشتمانی و ھاوسەنگ بۆ ھەموو جومگە سیاسییەكان پەیرەودەكەین، گفتوگۆ بە بژاردەی گونجاو زانیووە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان.
وتیشی، لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال و هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوام دەبین بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و پێمان وایە لەم قۆناغە چارەنووسسازەدا، سەقامگیری ناوچەكە بەستراوەتەوە بە چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەی كورد.
هەردوو وەفدی یەكێتی و جەهەپە هاوڕابوون كە بەجێگەیاندنی بەهاكانی دیموكراسی و دادپەروەری كە بنەمای كارپێكراوی ئەم دوو حزبەیە، كاربكەن بكەن بۆ فراوانكردنی ئاسۆی پەیوەندییەكان و كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە بە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و رێگای دیبلۆماسی
Picsart-24-02-23-21-31-09-085