نوێترین

recent

19/05/2025

غالب محەمەد،لەدادگایی فیدراڵی پێیان ووتین: هیچ کەسێك ناتوانێت لەژێر فشاردا موچە ببڕێت.

 





دوێنێ پارتی و ئەمڕۆ یەکێتی، پێکەوە فشاردەکەن.
دوای ئەوەی تەلەفون و نامەیەكی زۆرم بۆ هات كە هەڕەشە و چاو سورکردنەوە لە دوای هەولێر و دهۆک سلێمانیشی گرتەوە، یەکێتی بەفشار دەیەوێت (هەژماری من) بەفەرمانبەران پڕبکەنەوە، هەفتەی ڕابردوو وەك گروپی ناڕەزایی خەڵك سەردانی دادگای فیدراڵیـمانکرد، پێمان ڕاگەیاندن کە فەرمانبەران لەژێر هەڕەشەی بڕینی موچە و فشاردان، لەوەڵامدا سەرۆکی دادگا پێی ڕاگەیاندین هیچ کەسێک ناتوانێت فشاربکات موچە ببڕێت .هەر لە بەرئە وەش لەئەگەری پڕکردنەوەی هەژماری من لەژێر فشاردا دەتوانن لەهەر دادگایەکی بەغداد سکاڵا تۆماربکەن ، ئێمەش بەردوام دەبین بە پەیوەندی و قسە كردن لە گەڵ دامودەزگا قەزایەكانی عێراق لە سەر ئەو مەبەستە. ئێمەدەزانین هێدی هێدی دوای هەڵبژاردن تەوتین دەبێت بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم فشار و شەڕە دەرونییە لەگەڵ فەرمانبەراندا بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە بێ ڕۆڵ ئەکرێن.
هیوادارم هیچ كەس پری نەكاتەوە و داواكارم لە بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتیە گشتیەكان خۆیان خراپ نەكەن لە بەردەم. میللەت بۆ خاتری دوو بنەماڵەی چەتەی هەریم.
غالب محمد عەلی
Picsart-24-02-23-21-31-09-085