نوێترین

recent

24/05/2025

بەڕێوەبەری خۆسەر،لەبارەی ڕادەستکردنی زیندانیەکانی هول هاتە دەنگ..


 




ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە ڕایگەیاند پێداگری حکومەتی ئێستای سوریا لەسەر مەرکەزییەت دەبێتە هۆی دابەشبوونی سوریا و بەرەو شەڕی ناوخۆ دەبات.
وتیشی شاندی دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لەلایەن ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە نوێنەرایەتی دەکرێت و شاندی کوردیش بەشێک دەبێت لەو شاندە.
ئاڵدار خەلیل دەشڵێت کارنامەی شاندی ئیدارەی خۆسەر بۆ دانوستانەکان بریتییە لە هەموارکردنەوە و ڕێککەوتن لەسەر دەستووری سوریا و داننان بە پرسی کورد و سیستەمی حکومەتی وڵات و سوپا.
ناوبراو ڕەخنەش لە دیمەشق دەگرێت و ڕایگەیاند کۆکردنەوە و هاندانی میدیایی دەسەڵاتدارانی سوریا لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر جێگای قبوڵکردن نییە و پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکانە.
ناوبراو وتیشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئیدارەی ئەمەریکا سەبارەت بە گواستنەوەی مەلەفی داعش بۆ حکومەتی سوریا، ئاگاداری نەکردوینەتەوە، ئیدارەدانی مەلەفی داعش بەبێ هێزەکانی (هەسەدە) مەحاڵە و وڵاتانی ڕۆژئاواش دەرئەنجامەکانی دەزانێت،

Picsart-24-02-23-21-31-09-085