
چرۆ حەمەشریف ڕەتی دەکاتەوە جارێکی تر خۆی کاندید بکاتەوە و داوادەکات، هیچ پۆستێک لەچوار ساڵ زیاتر نەبێت و کەسەکان خۆیان دەستبەرداری پۆستەکانیان بن.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بڵاویکردەوە، وێڕای ئەوەی بەپێی یاسا دەتوانین ئەو ئەرکه بخەینە ئەستۆی خۆمان و جارێکی تر خۆمان کاندید بکەیەوە، بەڵام من داوامکردوە ببەخشرێم لەخۆ کاندید کردنەوە، بەهەموو لایەکشی ڕادەگەیەنین کە هیچ بەرنامە و پلانێکی خۆ کاندیدکردنەوەمان نابێت و سوپاسی هەرکەسو لایەنێک دەکەم کە خەمخۆرانەو لەدڵسۆزی ویستی وابوبێت ئێمە خۆمان کاندید بکەینەوە.
دەشڵێت: پێمان وایە بە خۆ کاندید نەکردنەوەمان دەتوانین ڕێگە بدەین بە کەسانی تر لەگەنجان و لاوان و خاوەن بڕوانامەکان و لێهاتووەکان، بتوانن بێنە پێشەوەو خۆیان کاندید بکەن.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: هیوادارم، بەجێهێنانی هەر ئەرکێک ببێتە نەریتێک کە دوای چوار ساڵ ئەرکەکە ڕادەستی کەسێکی تر بکرێت و هیچ پۆستێک لەچوار ساڵ زیاتر نەبێت و کەسەکان خۆیان دەستبەرداری
پۆستەکانیان بن
.....ئاژانسی ووڵات.......
.