
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی خوازیاری برەودانی زیاتری پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ ئەمریکا و جەختیکردەوە، کە ئامانجیانە بەزووترین کات کابینەیەکی بەرپرس و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت.
رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی دیدارێکیدا لەگەڵ ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا رایگەیاند، یەکێتی و هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی و دۆستایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بایەخەوە ههڵدهسهنگێنێت، خوازیاری برەودانی زیاتر و هاریکاری هاوبەشین لەهاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگە.
سەبارەت بەگفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەفعەت عەبدوڵا وتی: وەک یەکێتی ئامانجمانە بەزووترین کات کابینەیەکی بەرپرس و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت کەخزمەتی هەموو ناوچەکان بکات بێ جیاوازی و حکومەتی هاوڵاتی بێت.
نزیکەی حەوت مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام تائێستا یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی ١٠ی حکومەتی هەرێم نەگەیشتوون بە رێککەوتن.