
ئێوارەی ئەمرۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەی کرد و گوتەبێژی وەزارەتەکە لەبارەی پەیوەندییەکە رایگەیاند: "مارکۆ روبیۆ جەختی لە هاوبەشی بەهێزی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە."
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: "مارکۆ روبیۆ و مەسرور بارزانی هاوڕابوون کە کردنەوەی دەستبەجێی بۆری تورکیا- عێراق بۆ پاراستنی وەبەرهێنانی رابردووی ئەمریکییەکان و راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانی داهاتوو گرنگە."