
تەقینەوە گەورەکە نزیکە .ناوچەکە دەکوڵێت ،لە ئەمریکاوە بۆ چین هەموو دونیا سەرقاڵی ناوچەکەی ئێمەیە .
تەنها خۆمان نە پلانمان هەیە و نە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەو مەترسییە گەورانەی لەبەردەرگای وڵاتە کەمانە .
گەڕانەوەی ترەمپ بۆ دەسەڵات بە پێی پێشبینییە سیاسسیەکان جیهان جارێکی دی دەگۆڕێت هاوشێوەی کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم و کۆتایی بلۆکی سۆسیالیستییە لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابوردوودا .ئەو دۆخەی دێتە پێشەوە بۆ کورد زۆر گرنگە وڕەنگە بمانهاڕێت یان دواجار خەونە لە مێژینەکەمان کە دەوڵەتی کوردییە بێتەدی !!ئێمە بۆ هیچ کام لە ئەو دوو ئەگەرە ئامادەنین و جێگەی نیگەرانییە و دەرخەری ئەوەیە کە لەسیاسەتدا چەندە کۆڵەوارین .
ئێمە سەرقاڵی کاری بچووک و هەرزەکارانەی سیاسین .
دۆخەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان زۆر لە بارترە و زەمینە بۆ گۆڕانکاری گەورە ڕەخساوە و لە باکوریش چاوەڕێین کە پەیامەکەی ئۆجلان چی نوێی لێ سەوز دەبێت؟
تا چەند ئەردۆغان مرۆڤانە مامەڵە دەکات و جارێکی دی دەرگای دۆزەخ بەسەر خۆیدا ناکاتەوە ؟لە ڕۆژهەڵاتیش وەک هەرێم بێ پلان و بێ دیدگا و بێ کرداری سیاسی جدین و هەریەکەیان لە ئاوازێک دەخوێنن .
ئەمە لە کاتێکدا بێ ئەملاو و لاگۆزە کە لە سەری ئێراندا دەشکێت .
پێویستە خۆمان بۆ هەموو ڕوداوێکی نەخوازراو ئامادە بکەین نەک چاوڕێی سواڵی دوای ڕووداوەکان بین
ئەحمەد میرە