نوێترین

recent

09/04/2025

نوری مالیکی” پێشوازی لەپافڵ تاڵەبانی کرد.

 



هەردوولا هاوڕابوون كە بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كێشەكان چارەسەربكرێن
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.
لە كۆبوونەوەكەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا و هەردوولا هاوڕابوون كە بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كێشەكان چارەسەربكرێن.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی دووپاتكردەوە بۆ پتەوكردنی یەكڕیزیی نیشتمانی و بەردەوامیی دیالۆگی بەرپرسیارانەی نێوان سەرجەم لایەنەكان بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم حكومڕانی لە وڵاتدا.
پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رێگاخۆشكردن بۆ ئەنجامدانی لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا گفتوگۆی وردی لەسەركرا و هەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كردەوە كە ببێتە مایەی ئارامیی زیاتر و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085