
تورکیا گروپی چەکداری گورگە بۆرەکانی لە پارێزگای کەرکوک دروستکردووە
گروپەکە لە زانکۆی کیتاب لەپردێ سوێندی وەفاداری بۆ تورکیا دەخۆن
بوار
بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کە ڕاپۆرتێکی هەواڵگریە لەسەر ئەو گروپە چەکداریانەی تورکیا لەهەرێم و باکوری عێراق دروستی کردون تورکیا گروپێکی چەکداری بەناوی گورگە بۆرەکان لە پارێزگای کەرکوک و دەوروبەری لەناو پێکهاتەی تورکمان دروستکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە گروپەکە لە لایەن تورکیا و بە پاڵپشتی بزوتنەوەی نەتەوە پەرستی تورک دروست کراوە و درێژکراوەی ڕێکخراوی گورگە بۆرەکانی تورکیایە کە ساڵی ۱۹٦۳ لەلایەن ئەفسەرە نەتەوەپەرستەکانەوە دامەزراوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە گروپەکە دروشمەکەیان سەری گورگێکە و لەمەراسیمەکاندا دەستێک بەرزدەکەنەوە و هێمای گورک دروست دەکەن بە بەرزکردنەوەی پەنجەکانی (توتە و شایەتومان) و نوقاندی پەنجەکانی تر تالە هێمای گورگ بچێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە داوە نزیکەی ٤۰ ئەندامی گروپەکە لە ڕۆژی ٦ی کانونی دووەمی ۲۰۲۲ لە مەراسیمێکدا لە زانکۆی کیتاب لە شارۆچکەی پردێ کە بۆ ڕۆژی شەهیدی تورکمانی ڕێکخرابوو سوێندی وەفاداری و ئینتیمایان بۆ تورکیا خواردووە.
ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئامانجی گروپەکەی دیاری کردووە کە چالاکی هەواڵگری و سیاسی و ڕۆشنبیریە و کار بۆ دروستکردنی ئینتیمای تورکیا و هەستی جیاخوازی لە لای تورکمانەکانی عێراق دەکات و کاری گروپەکە لەناو پێکهاتەی تورکمانەو دەزگای میتی تورکیا گروپەکەی بەشێوەی میلیشیای نهێنی و تایبەت چەکدار کردووە وبەکاری دەهێنێت.
ڕاپۆرتەکە ئەوەی خستووەتە ڕوو گروپەکە باڵی چەکداری بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکەو تێوەگلاوە بە کارکردن دژی پـ.ـە/کـ.ـە/ کە.