نوێترین

recent

07/03/2025

ئەبووبەکرد هەڵەدنی دژی لێدوانەکەی علی قەرەداخی هاتە دەنگ.


 


هەرکەسێک بە(ڕەهایی) پشتیوانی لەهەنگاوەکانی ئەحمەد ئەلشەرع بکات بەپاساوی ئیسلامی بون وسونی بون،یان بەپاساوی دژایەتی بلۆکی ئێران وشیعە دەکەوێتە هەڵەوە جا لەهەر ئاستێکدا بێت.
ئەبومحەمەدی جۆلانی لە کۆلانەی (ئەلقاعیدە وداعش وبەرەی نوسرە)ەوە سەری دەرهێنا ولە (گرتوخانەی ئەمریکا وانەی خوێندوە)و لە(چێشتخانەی هەواڵگیری ئەمریکا وتورکیا وقەتەر)باش باش سورکراوەتەوە.
ئەوەی ڕاستیە:
١/لەناوچونی بەعس وئەسەد خۆی خێروخۆشی بوو.
٢/ئەوانەی بەرگریان لەئەسەدی خوێنرێژ کرد گێچەڵ وگەڕ دەکەن و وادانانیشن بەتایبەت ئێران وگروپە وابەستەکانی.
٣/زلهێزان لێناگەڕێن ئەم ناوچەیە ئارامی بەخۆیەوە ببینێ بۆ ساغکردنەوەی بازاڕی چەک ودزینی خێر وبێرەکەی.
٤/هەزارو دوسەد ساڵە شیعەو سوننە خەریکی ڕشتنی خوێنن وهێشتا بەدوای وەهم وخورافاتدا دەگەڕێن.
٥/لەئینقلابی ئێران ولەڕوخانی دوای سەدام کاربەدەستە ئیسلامیەکان بەڵێنی زۆریان بەکوردا وئەو بەهەشتەی بانگەشەیان بۆ دەکرد ئەعراف دەرچوو ئەگەر نەڵێین دۆزەخ.
ڕەحمەت لەو زانا بەریتانیەی کەوتی( السلطة مفسدة)بۆ مەگەر خێرمان زۆربینی لەئەمانەی لەمەڕخۆمان تا لەئەحمەد ئەلشەرعی ببینین ، ئەوانەی لەسەرسنور وئۆردوگاکانی ئێران کەوتبون وپێشتر کێچ وئەسپێ تێیدابون ولەگەوڕدا دەخەوتن وکورتانی گوێدرێژیان داوە بەخۆیاندا بەناچاری ئەها بونەتە چ ملهوڕێک لەسەرملیارەهادۆلاری ناو کۆشکەکانیان دەخەون ئەوەی لەبیریاندا نەبێت میلەتە ئەو میلەتەی پێنج مانگە موچەیەکی پێ ڕەوانابینن.
بەخێرچن ولای ئێوەمان خۆش بابچین بۆ تەراویحەکەمان ئەو بەکەڵکی ناو گۆڕمان دێت.
ئەبوبەکر هەڵەدنی

Picsart-24-02-23-21-31-09-085